بە دیمەن

سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی باشوور دەسووتێنێت

لە ئەنجامی بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک، ئاگر لە چەند گوندێک کەوتەوە. ئەو هاوڵاتیانەی هەوڵدەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە لەلایەن پەدەکەوە ڕێگریان لێ دەکرێت.

هێرشئ داگیرکاری

سوپای داگیرکەری تورک بەشێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوامە لە سوتاندنی گوندەکانی باشووری کورستان. پێشتر گوندەکانی دەرگەڵێ و میسکا و بازێ لە بەرواری باڵا سووتێنران. لە ٥ ی تەمموز گوندەکانی میژێ و کەونەمیژێ و سپینداری ئامێدیان بۆردوومان کرد و ئاگر لە هەرێمەکە کەوتەوە. لە ئەنجامی هەوڵی گوندنشینان دوێنێ تاڕادەیەک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا. بەڵام بەهۆی بۆردوومانی ئەم بەیانییەوە، دیسانەوە ئاگر کەوتەوە.

لەبەرئەوەی ڕێگەنەدرا گەل دەستوەردان بکات، چەند ماڵێک لە گوندەکان ئاگری گرت و چەند خانوویەک سووتان. تا ئێستە ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە و تادێت زیاتر تەشەنە دەکات. گەلی هەرێمەکە هەوڵ دەدات دەستوەردان بکات، بەڵام هێزەکانی پەدەکە ناهێڵن زیاتر لە ٥-٦ کەس بچنە هەرێمەکە. لەلایەکی ترەوە، ئاگرکوژێنەوە و ئامێرەکانی تر دەستوەردان لە ئاگرەکە بکەن. بۆیە ئاگرەکە بەزوویی بەرەو ناوەندی گوندەکان تەشەنە دەکات و نزیک دەبێتەوە لە ناوەندی شارەکە. بەرپرسانی پەدەکە تەنها تەماشای ئاگرەکە دەکەن و ڕێگری لەوانەش دەکەن کە دەیانەوێت ئاگرەکە بکوژێننەوە. کاتێک ئاگر لە هەرێمەکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، دەوڵەتی تورک یەکسەر دیسانەوە ئەو هەرێمە بۆردوومان دەکات و دیسانەوە ئاگر دەست پێ دەکاتەوە. یەک لەو حاڵەتە گرنگانەش بۆردوومانی چیای ئامێدییە کە پەدەکە و سوپای تورک پێکەوە تێیدا نیشتەجێ بوون.