سوپای داگیرکەری تورک لە هیزانی بەدلیس دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی هیزانی بەدلیس لە هەرێمێک کە ٥ کوێستانی لێیە بە بەشداری جاشەکان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.
سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی هیزانی بەدلیس لە هەرێمێک کە ٥ کوێستانی لێیە بە بەشداری جاشەکان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد.
بە بەشداری جاشەکانی هەرێمەکە سوپای داگیرکەری تورک لە کویستانەکانی ئالاجانا، لەرزەک، میخیر، سوتباشی و کاراسووی ناوچەی هیزانی بەدلیس دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان جاش و سەربازەکان بە ئۆتۆمبێڵی سەربازی رەوانەی ناوچەکە کراون.
بەپێی زانیاریەکان لە هەرێمی ئۆپەراسیۆنەکە خەڵکی کۆچەری دەژی.
ف.ق