سوپای داگیرکەری تورک رۆژانە ٤٥٠ تەن دار دەبات بۆ تورکیا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەگەڵ ئەوەی دەستی بە هێرشی داگیرکەری و قڕکردن لە باشوری کوردستان کردووە، ئەمجارەش چاوی بڕیوەتە سروشتی کوردستان و دار دەبڕێتەوە و دەیباتەوە بۆ تورکیا. پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، رۆژانە ٤٥٠ تەن دار بۆ تورکیا دەبەن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ دەستی بە هێرشی فراوانی داگیرکەری بۆ سەر دەڤەرەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کرد، هێرشەکانی بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان بەردەوامە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم چوارچێوەیەدا دەستی بە سووتاندنی دارستانەکانیش کردووە و دارستانەکانی باشوری کوردستان قڕ دەکات.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وێنەی تاڵانکردنی دارستانەکانی باشوری کوردستانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دار و دارستانەکانی باشوری کوردستان دەسووتێنرێت و دەیاندزن.

عەلی حەمە ساڵح وتی، "رۆژانە ٤٥٠ تەن بۆ تورکیا دەبرێت."

ف.ق