سوپای عێراق هەوڵیدا بچێتە گوندی گرزەرکی شەنگال
سوپای عێراق ویستی بچێتە گوندی گرزەرکی شەنگال. دانیشتوانی هەرێمەکە لەبەرانبەریان وەستانەوە و رایانگەیاند، "هیچ پێویستیەکیان بە ئەوان نییە" و رێگریان لێکردن.
سوپای عێراق ویستی بچێتە گوندی گرزەرکی شەنگال. دانیشتوانی هەرێمەکە لەبەرانبەریان وەستانەوە و رایانگەیاند، "هیچ پێویستیەکیان بە ئەوان نییە" و رێگریان لێکردن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆژنیوز، هێزێكی سوپای عێراق، ویستی بچێتە ناو گوندی گر زەریکی سەر بە شەنگال، بەڵام دانیشتوانی گوندەكە، ڕووبەڕوویان بوونەوە و نەیانهێشت.
ئاماژەی بەوەیش كرد، نزیكەی كاتژمێر پێنجی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بوە، كاتێك ئەو هێزەی سوپای عێراق ویستویەتی بچێتە گوندی گر زەریک لە باشووری ڕۆژئاوای شەنگال.
دانیشتوانی گوندەكە ڕایانگەیاند: هیچ پێویستییەكیان بەو هێزەی سوپای عێراق نییە، بۆیە ڕێگەیان نەدا هێزەكە تێپەڕ بێت و بچێتە گوندەكەیان.
جێی ئاماژە پێکردنە تورکیا، پەدەکە و عێراق ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ پەیمانێکیان لەسەر شەنگال ئیمزاکردبوو و لەو چوارچێوەیەدا سوپای عێراق دەستی بە جووڵە کردبوو.
ف.ق