سوپای عێراق لە شەنگال رۆژنامەنوسێکی بریندار کرد
سوپای عێراق لە شارەدێی خانەسۆری سەر بە شەنگال، گەنجێکی ئێزدیی دەستگیر کرد و ڕۆژنامەنووسێكیشی بریندار كرد.
سوپای عێراق لە شارەدێی خانەسۆری سەر بە شەنگال، گەنجێکی ئێزدیی دەستگیر کرد و ڕۆژنامەنووسێكیشی بریندار كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خانەسۆری سەر بە شەنگال، ڕێپێوانێکی جەماوەریی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی گەریلا لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕێک خرا و دواتر یەکەیەکی سوپای عێراق، چوونە ناوچەکە و بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان گەنجان و سەربازانی عێراقدا دروست بوو.
لە دەوروبەری کاتژمێر ١٨:٠٠، سەربازەکان گەنجێکیان دەستگیر کرد و ئەوەیش ناڕەزایەتیی جەماوەری لێكەوتەوە و داوایان کرد گەنجە دەستگیرکراوەکە ئازاد بکرێت و سوپای عێراق، تەقەیان کرد بۆ بڵاوەپێكردنی جەماوەر.
بەهۆی تەقەكانی سوپای عێراقەوە، ڕۆژنامەنووس سەڵاح بەرجەس بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەسۆر كرا و ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
ف.ق