سوپای عێراق لە تل عزێری شەنگال هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و کەسێک بریندار بوو

سوپای عێراق لەم رۆژانەی دوایدا هەڕەشەکانی بۆ سەر شەنگال زیاتر کردووە و سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە تل عزێر هێرشی کردە سەر هاووڵاتیان. لەو هێرشەدا هاووڵاتییەک بریندار بووە و بارگرژییە

هاوکات لەگەڵ زۆربوونی هەڕەشەى هێزەکانی عێراق بۆ سەر شەنگال، دوێنێ بەڕێوبەریی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکخست و رایگەیاند، ئەمڕۆ بە رێکخستنی رێپێوانێکی جەماوەری لە دژی ئەو هەڕەشانە دەوەستنەوە.

بڕیار بوو خۆپیشاندانەکە ئەمڕۆ لە ناوەندی شەنگال ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەش هاووڵاتییان لە گوند و شارۆچکەکان و کۆمەڵگەکانی شەنگالەوە بە کۆمەڵ بەرەوە ناوەندی شەنگال کەوتنەڕێ.

هاووڵاتییانی گوندی تل عزێر بۆ بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا بەرەو شەنگال کەوتنەڕێ، بەڵام لە گوندەکەدا لەلایەن سوپای عێراقەوە راوەستنێران.

هێزە چەکدارەکانی عێراق پەلاماری هاووڵاتییانی گوندی تل عزێریان دا و لەو هێرش و پەلامارەدا هاووڵاتییەکی گوندەکەیان بریندار کردووە.

هێزەکانی سوپای عێراق بۆ بڵاوەپێکردنی هاووڵاتییان بەردەوامن لە تەقەکردن بە ئاسمانی ناوچەکەدا و هەروەها دۆخە ئاڵۆز و بارگرژییەکەش بەردەوامیی هەیە.

ژ.ت