سوپای تورک گوندەکانی ئامێدی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندەکانی قەزایی ئامێدی باشوری کوردستانی بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرزاییەکانی نهێلێ و چیای مەتینانی سەر بە دەڤەری ئامێدی بە چڕی بۆردومان کرد.

لە هەمانکاتدا تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک، ناوچەکەیان تۆپباران کرد.

هیچ زانیاریەک لەبارەی زیانەکانەوە رانەگەینراوە.

ف.ق