سوپای تورک لە لجێ و هێنێ هێرشی داگیرکاری دەستپێکرد

سوپای تورک، لە بەرزاییەکانی دەوروبەری ناوچەکانی لجێ و هێنێ-ی سەر بە ئامەد هێرشی داگیرکاری دەستپێکردووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورک لە گوندی دێرقامی لجێ و گوندی هورە و کێڵگەکانی باتەیت-ی سەر بە ناوچەی هێنێ، ھێرشی داگیرکاری دەستیپێکردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە لەسەر ڕێگای گوند و کێڵگەکان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و مەدەنی جێگیر کراون.

ڕاگەیەندرا، لەسەر ڕێگای ئامەد بۆ چەولیگ-یش ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی بوونی ھەیە.

ژ.ن