سوپای تورک لە لیجەى ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى کرانچاخ لە لیجەى ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد و ناوچەکە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان دەکات و ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى کرانچاخ لە لیجەى ئامەد دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد.

بەپێی زانیارییەکان لە کاتژمێرەکانی بەیانیی ئەمڕۆدا کۆپتەرە جەنگییەکان ناوچەى داهلی ئاغا لە ناوچەى شاخاویی کرانچاخ لە لیجە بۆردومان کردووە. سەرچاوە خۆجێییەکانیش رایدەگەیەنن، شەڕ لە ناوچەکە روویداوە.

هەروەها بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

ژ.ت