'سوپای تورک لە زاگرۆس گورزێکی بەرکەوت کە هیچ کاتێک لەبیری ناکات'

مەلسا موش یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار: هەروەک چۆن هەزار ساڵ لەمەوبەر لەم جۆگرافیایەدا لە ئاستی شۆرشدا تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەبرا، ئەمڕۆش بەهەمان شێوەی لە کەسایەتی رۆڵەکانی ئەم جۆگرافیایەدا لە ئاستێکی بەرزدا تێکۆشان بەڕێدە دەبرێت.

مەلسا موش فەرماندە لەناو یەژاستاردا بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و باسی شەڕی ٢ مانگی رابردووی لە زاگرۆس کرد.

'ئەم شەڕە شەڕی سەرکەوتنە'

مەلسا موش ئاماژەی بە کارەکتەری مێژوویی زاگرۆسدا کە هەموو کاتێک خاوەن رۆحێکی شۆرشگێری بووە و وتی، " راستی شۆرشگێری لە سەردەمی نئۆلوتیک و بەرەودواوە، بە تێکۆشانی گەلی کورد و بەرخۆدانی گەریلا سەرلەنوێ بە شێوەیەکی ئاشکرا خۆی پیشانداوە و بەهای شۆڕشی سەرلەنەوێ خوڵقاند. بۆیەش ئەم شەڕە شەڕی سەرکەوتنە. راستی کە لە ئەنجامی بەرخۆداندا دروست بووە، ئەمەیە.

هەروەه چۆن هەزاران ساڵ لەمەوبەر لەم جۆگرافیایەدا لە ئاستی شۆڕشدا تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبرا، ئەمڕۆش بە هەمان شێوەی لە کەسایەتی رۆڵەکانی ئەم جۆگرافیایەدا لە ئاستێکی باڵادا تێکۆشان بەڕێوەدەبرێت. رۆحی ئازادی لەم جۆگرافیایەدا ئەمڕۆ لەدژی هێزە باڵادەستەکان و داگیرکەران سەرلەنەوێ جووڵە دەکات. لەم جۆگرافیایەدا ئەم رۆحە هیچ کاتێک لەناو ناچێت و هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت. بۆیەش رۆحی تێکۆشان کە لەم کاتەدا لەدژی ئەم ئۆپەراسیۆنە دروست بووە، خاوەن واتایەکی زۆر گەورەیە. بە تایبەتی رۆحی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی و ئاستیان کە لە گۆڕەپانی شەڕ پیشان دەدەن، لەو ئاستەدایە کە بێوێنە دەبینرێت. هەم بە خوڵقێنەری تەکنیک و تاکتیک، هەم بە تایبەتی بە رۆحی ئاپۆیی پشت بە ئایدۆلۆژی رێبەر ئاپۆ، گورزی زۆر گەورە لە دوژمن دەدرێت."

'لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئێمە کارەکتەری شەڕی سوپای تورکمان بە شێوەیەکی ئاشکرا بینی'

فەرماندە مەلسا موش باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک لە رێگەی میدیای لایەنگر، هەوڵ دەدات لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا خۆی وەکک سەرکەوتوو پیشان بدات، یان وا پیشانی بدات کە لە رێگەی تەکنیکی خۆی هەموو رۆژێک گورز لە گەریلا دەوەشێنێت و وتی، "بەڵام ئێمە بەم ئۆپەراسیۆنە جارێکی دیکە کارەکتەری شەڕی سوپای تورکمان بینی. بینیمان کە لە چ ئاستێکدان، رۆحی شەڕیان لە چ ئاستێکدایە. هێشتا زۆر شت هەیە کە لە راگەیاندنەکاندا باس نەکراوە. هەندێک دیمەن لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا رویانداوە کە شەرمێکی گەورەیە بۆ سوپای تورک. هەم لە شەڕی تونێلەکاندا و هەم لە شەڕی گۆڕەپاندا ئاشکرا بوو. لەبەرئەوەش سوپای تورک هەرچیەک دەککات ناتوانێت خۆی لەم شەڕەدا وەک سەرکەوتوو پیشان بدات. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەو گورزانەی کە گەریلا لە سوپای تورکیدا، گورزی بەو شێوەیەیە کە سوپای تورک لە مێکوودا هیچ کاتێک نەیبینیەوە. نمونە: چالاکی پرامیت و ئەو رۆحەی کە لەو چالاکیەکەدا دروست بوو، هیچ کاتێک لەبیری سوپای داگیرکەری تورک ناچێتەوە. بۆ نمونە لە گۆڕەپانی جیلۆی بچووک لە چالاکی هێرشەکاندا بە پێشەنگایەتی فەرماندە خەلیل، دورونیەکی دروست کرد کە هیچ کاتێک لەبیریان ناچێت. لەبەرئەوەی لەو ناوچانە گورزی گەورەمان لە دوژمندا. واتە لە شەڕی تونێلەککاندا هەڤاڵانمان هەموو رۆژێک هێرشیان دەکرد و لەنا شەڕێکی قۆڕسدابوون.

'ئێمە و فەرماندە شکستخواردوەکانی تورک راستی شەڕەکەیان زانی'

فەرماندە مەلسا موش بەبیریهێنایەوە کە ئاماری شەڕ بە شێوەیەکی فەرمی لەلایەن فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی ئاشکرا دەکرێت و وتی، " سوپای تورک تاوەکو ئێستا ئاماری شەڕی بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا نەکردووە. ئامارەکان ئاشکرا ناکات. لەبەرئەوەی کە بە دەیان تەرمی سەربازانی تورک لە بناری گردەکانی مامرەشۆ، جیلۆی بچووک، ئەرتوش و زەندورا لەژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانی ئازادیدان. ناتوانن تەرمەکانیشیان ببەنەوە. چەکەکانیان، کەلوپەلیان لە دەستی ئێمەدان. ئەمە بۆ سوپای تورک شەرمێکی گەورەیە.

لە هەمانکاتدا سوپای تورک لەم شەڕەدا لەدژی ئێمە شەڕی نەکرد. بە چەتەکانی لیبیا، سوریا و عێراق لەدژی ئێمە شەڕی کرد. لە هەڵسوکەوتیان تا کەلوپەلیان کەدەستمان بەسەریاندا گرت، دەردەکەوێت ئەوان لەبەرانبەرمان شەڕیان کرد و سەربازی تورک نەبوون. بۆیەش ئەو شتانەی لە میدیادا باس دەکرێت و راستیەکە دوورن لەیەکەوە. ئێمەو فەرماندە شکستخواردووەکان تورک راستی ئەم شەڕ دەزانین. بەڵام ئەم راستیە لە میدیادا باس ناکەن. وەک ئەوەی هەموو جێگەیەکیان داگیر کردبێت، لە هەموو جێگەیەکن، هەموو رۆژێک لە چیاکان پێشڕەوی دەکەن، خۆیان پیشان دەدەن."

مەلسا موش رایگەیاند، رێبازی سوپای تورک لە ئاڤشین لە گۆڕەپانی مامڕەشۆ لە هیچ شەڕێکدا بەکارنەهێنراوە و وتی، " لەدژی تونێلێکی شەڕ کە پێنج – شەش گەریلای تێدا بەرخۆدانیان دەکرد، هەموو رۆژێک رێ و رێبازی جیاواز بەکاردەهێنرا. چەندرین رۆژ بە سەدان کیلۆ تەقەمەنی بەکارهێنرا . بە گازی کیمیای، بە بۆمبی هەوڵیاندا تونێلەکە بەسەر هەڤاڵاندا بروخێنن. بە دەیان جار گازی ژەهراویان لەدژی هەڤاڵانمان بەکارهێنا. لە هەر بستێکی گۆڕەپانەکە کامێرای مۆبیس جێگیر کرا و هەوڵیاندا جموجووڵی گەریلا کۆنتڕۆڵ بەن و گورز بوەشێنن.

واتە سوپای چەتەی تورک بەشی نەکرد، ئەمجارە سەگیان ناردە ناو تونێلەکان و هەوڵیاندا گورز بوەشێنن. هەندێک دیمەن لە میدیاکاندا بڵاوکرانەوە، سوکایەتیان بە تەرمی هەڤاڵانی ئێمەیان کرد. لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا ئێمە لەدژی سوپایەکی چەتەی بەم شێوەیە شەڕ دەکەین. شەڕێکی وایە کە  ئەخلاق و یاسا ناناسن. بەڵام هەرچیەک دەکەن، سوپای تورک لەگەڵ چەتەکانی کە لە لیبیا، سوریا، ئەفغانستان و عێراق کۆیکردووەتەوە، ناتوانێت لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەربکەوێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا مەلسا موش ئەو قسەیەی فەرماندە چیاگەی فەرماندەی بەرخۆدانی سوریای بەبیرهێنایەوە کە وتبووی 'ئەنجام بێوێنە دەبێت' و وتی، " ئەنجامەکەی هەرچیەک بێت لە زاگرۆس بە بەرخۆدان و سەرکەوتن گەریلا مرۆڤایەتی شۆرشی دووەمی مرۆڤایەتی دەبینێت."

ف.ق