ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ١٧ی نیسانه‌وه به هاوكاری په‌ده‌كه له دژی هه‌رێمه‌كانی زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستی به هێرشی داگیركاری كردووه. له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كاندا له ناوچه‌كه شه‌ڕ و پێكدادانی دژوار به‌رده‌وامه. ده‌وترێت له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازان كوژراون. به‌پێی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه وه‌رگیراون، له چوار رۆژی رابردوودا ٨٠ ته‌رمی سه‌ربازان هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ. سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، كه دوای په‌یڕه‌وكردنی رێكاره‌كان له گهڤهریشهوه ته‌رمه‌كان له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی گه‌ڤه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌نقه‌ره كراون.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه له پێكدادانه‌كاندا برینداربوون له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی له ناوچه‌ی ئۆرامار دروست كراوه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی بریندار یه‌كجار زۆره، سه‌ربازه برینداره‌كان و ئه‌وانه‌ی كوژراون گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له چه‌لێ و جۆله‌مێرگ.
هـ . ب