گەریلا ڕێگە نادات سوپای تورک سەربازانی خۆی لەگارێ جێگیربکات

سوپای تورک هەواڵی دا کە سەربازانی خۆی بە رێگەی هەلیکۆپتەر لە گارێ جێگیربکات، گەریلا بەتووندی وڵامیان دایەوە و ناچار بە پاشەکشێ بوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەر گیراوە، سوپای تورک بە نیازبوو لە رێگەی ٥ هەلیکۆپتەری کۆبرا  و ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە گارێ سەربازەکانی دابەزێنێت. بەڵام گەریلاکان لێیان هاتنە دەست و بەسەختی وڵامیان دایەوە، سوپای تورک ناچار بە پاشەکشێ بوون.

بە پێی سەرچاوەکان، سوپای داگیرکەری تورک بە کەڵک وەرگرتن لە ٥ هەلیکۆپتەری کۆبرا و ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی بەنیاز بوو سەربازەکانی لە هەرێمەکە دابەزێنێت و جێگیریان بکات. لە ئەنجامی وڵام دانەوەی تووندی گەریلادا بە ناچاری کشانەوە.

ک-ش