سوپای تورکی داگیرکەر ٥٢ جار هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەرخودانی جارێک بە چەکی قەدەغەکراو، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٤٧ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەرخودانی جارێک بە چەکی قەدەغەکراو، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٤٧ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە لەوبارەیەوە:
"لە هەرێمی زاپ؛
لە ۲۲ی نیسان و لە کاتژمێر ١٤:١٠ دا سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی کردە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی. هێزەکانمان بۆ پاراستنی خۆیان وەڵامیان دایەوە و لە ئەنجامدا جەنگ ڕوویدا.
هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو؛
لە ۲۲ی نیسان دا یەک جار سەنگەرەکانمان لە سیدا بە چەکی قەدەغەکراو بۆمباران کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ۲۲ی نیسان دا شاخی جودی و ناوچەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سێگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.
لە ۲۱ و ۲۲ی نیسان دا ناوچەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخۆدانمان لە سیدا ٤٧ جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
ژ.ت