سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ترڤانیشی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپ و کاتیۆشا، گوندی ترڤانیشی سەر بە مەتینا لە باشووری کوردستان تۆپباران کرد. بەهۆی هێرشەکەوە زیانی بەر ماڵ و باخچەکانی گوندەکە کەوتووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە شێوەی سیستماتیک تۆپبارانی گوندەکانی باشووری کوردستان دەکات.

دەمەو نیوەڕۆ، گوندی ترڤانیش لە ھەرێمی مەتینا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە تۆپ و کاتیۆشا تۆپباران کرا. لە ھێرشەکەدا ڕاستەوخۆ گوندەکە کراوەتە ئامانج و زیان بەر ماڵ و باخەکانی گوندەکە کەوتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، داگیرکەران شەوی ٢١ی ئاب، گوندی گوهەرزییان لە ئامێدی تۆپباران کرد.

لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیەندرا، پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەری دەجوڵێتەوە و ئەو درۆیەشی بڵاوکردەوە کە 'هێرشەکە لەلایەن پەکەکەوە ئەنجامدراوە' و هەوڵی دا خەڵک لە دژی پەکەکە ھان بدات.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ڕۆژی ٦ی ئاب، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە گوندی بلندباس سەر بە ناحیەی چەمانکێ لە ھەرێمی گارە بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا کەسێکی مەدەنی بە ناوی "ئالان ئیسماعیل" گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە ناوی هاشم شەکر بە سەختی بریندار بوو.

ژ.ن