سوپای تورکی داگیرکەر لە گارێ تاروومار کران، بەدەیان سەربازی تورک سزادران- نوێ کرایەوە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هێرشی داگیرکاری ١٠ی شوباتی سوپای داگیرکەری تورکیان لە گارێ تاروومار کرد، بەدەیان سەربازی تورک کوژران .

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکاری لەسەر گارێ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

" ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندبوو کە لە ڕۆژی ١٠ی شوبات لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ دەولەتی داگیرکەری تورک بە چڕی چەندین دەڤەری هەرێمی گارێی بۆردومانکرد، هاوکات لە گەل هێرشیەکان بە هەلیکۆپتەر هێزەکانی خۆی لە ناوچەکانی سیانێ دابەزاند و لە ئەنجامدا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدا شەڕهاتە ئاراوە.

'بەدەیان داگیرکەر سزادران'

لە ڕۆژی ١٠ی شوبات لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا لە ناوچەی سیانێ شەڕ دەستیپێکرد.  هێزەکانی ئێمە گورزی قوورسیان لە داگیرکەران وەشاند و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر کوژران، ژمارەیەکیش برینداربووو. داگیرکەران کە گورزی سەختیان بەرکەوت پاشەکشێیان کرد. گۆرەپانی شەڕەکە و کەمپێک بە چڕی بۆردومانکرا. دوای بۆردومانەکە داگیرکەران لە دەوری یەک کۆبوونەوە. هێزەکانی ئێمە جاریکی تر لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا و بەدەیان داگیرکەریان کوشت. داگیرکەران کە گورزی قوورسیان بەرکەوت بە ناچاری پاشەکشێیان کرد.

' هەلیکۆپتەرەکان ناچاربوون لە ناوچەکە بڕۆن'

سوپای داگیرکەری تورک لە نیوەڕۆدا و دواتر ٦جاران ناوچەی شەڕەکەیان بۆردومانکرد. دواتر دوژمن ویستی لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە ناوچەکە بۆمب باران بکات، بەڵام لە ئەنجامی دەستێوەردانی گەریلاکانی ئێمە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون پاشەکشێ بکەن.

' بۆردومان و جمووجوولی فڕۆکەی جاودێری و جەنگیی بەردەوامە'

شەڕ لە ناوچەی سیانێ لە ١٠ی شوباتەوە بەردەوامە. هاوکات جمووجوولی فڕۆکەی چاودێری و جەنگی لە سەر هەرێمی گارێ بەردەوامە.

١١ی شوبات لە گاری،  ٦جار ناوچەی سێدارێ، ٥جاران نێرانێ،  دەورووبەری گوندی مۆسەلەکا، بڵندبازێ و ئەشکەوتانێ ٩جارا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردومانکران.

لە ڕۆژی ١١ی شوبات لەکاتژمیر ٢٠:٠٠ هەتاکوو ئیستا لە خەتی ئاکرێ- سیانێ و ناوچەی سەدام جمووجووڵی هەلیکۆپتەر بەردەوامە.

'تاروومار بوون'

هێزەکانی دوژمن هەوڵیاندا لە خەتی ئەرگەنێ و سیانێ جێگیرببن و لەهەرێمەکە بڵاوە بکەن. ویستیان هێزەکانی خۆیان لە چەندین شوێنی گارێ دابەزێنن، بەڵام ئەو هەولەی ئەوان بە وڵامدانەوەی گەریلاکانمان تێکشکا و بۆیان نەچووە سەر.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمی گارێ لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکشکا و تاراوومار بوون و هێزەکانی داگیرکەر کە لە ناوچەکە جێگیر کرابوون لە لایەن گەریلاکانەوە گەمارۆ دران .  سوپای تورک تەنیا لە رێگەی هێرشی چڕی ئاسمانییەوە هەوڵدەدات سەربازەکانی بپارێزێت.

سوپای داگیرکەری تورک کە لەهەمبەر گەریلاکاندا بێچارە بوون و گورزی سەختیان خواردووە، هەموو هەوڵیان هاوەن باران کردنی ناچەکەیە.  گەریلاکانی ئێمە بەتاکتیک و ڕێبازی سەردەمی گەریلایی، تکنیکی سوپای داگیرکەری تورکیان پووچەڵکردووەتەوە و گورزی سەختیان لە دوژمن داوە. سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای تکنیکی بەهێزی سەربازی ناتوانیت لەهەمبەر ئیرادەی گەریلا ئاپۆییەکانی ئازادی کوردستان ئەنجامێک دەستبخات.

'ڕاگەیاندنەکانی وەزارەتی بەرگری تورک خەریکی درۆکردن وچەواشەکارین'

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پاراستنی نەتەوەیی تورک لەسەر هێرشی گارێ بەتەواوی خەریکی درۆکردنە. بە پێچەوانەکردنەوەی ڕاستییەکان هەوڵ دەدات ڕای گشتیی چەواشە بکات. لەشەڕەکەدا زیاتر لە ٣٠ کوژراوی دوژمن هەیە. ئەو ژمارانەی کە باس لە شەهید بوونی گەریلاکانی ئێمەدەکەن ڕاست نییە.

لە سەر بەشداری ڕاستەوخۆی هێزەکانی پەدەکە لە ئۆپەراسیۆنی گارێ ، هیچ بەڵگەیەک نییە. ئەو زانیارییانە ڕاست نییە. بەڵام هەلیکۆپتەر و هێزی سوپای تورک بە شداری شەڕی گارێ بوونە،  لەشڕنەخ چوونەتە بارەگای بەعشیقە لە باشوورکوردستانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکە ،لەوێشەوە دەربازی هدەڤەری ئاکرێ بوون و لەوێشەوە هاتوونەتە گارێ. پەدەکە لەهەمبەر ئەم جمووجووڵە بێدەنگە.

' هەوالی میدیای شەڕی تایبەت ڕاست نییە'

حکومەتی شەڕی تایبەتی تورک بە ڕاگەیەنراوی چەواشە بەردەوام سەرکەوتنی وەهمی بۆخۆی درووست دەکات و ڕای گشتیی چەواشە دەکات، بەهۆی ئەوەی کە هیچ ئەنجامێکی لەشەڕی گارێ نەگرتووە و لە رۆژی دەستپێکدا تاروومار بوون، هەرجارەو درۆیەکی جیاوز دەکات.  وێنەی کەسیک بەناوی ئیبراهیم پاریم لە میدیاکاندا بڵاو کراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەرپرسی لۆجستیکی پەکەکەیە و لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی میتدا گیراوە. بەڵام ئەو کەسە بە ناوی ئیبراهیم پاریم لە میژە لە تەڤگەر دوور خراوەتەوە و دواتر خۆی تەسلیمی دوژمن کردووە. ئەو هەواڵانەی میدیاکانی شەڕی تایبەتی تورک دوورن لە راستی، و شەڕی دەروونییە بۆ شکاندنی ورەی گەل.

'فڕۆکە جەنگییەکان کۆڵیتێ-یان بۆردومانکرد'

١١ی شوبات لە کاتژمێرەکانی نێوان ٠٢:٠٠هەتاکوو ٠٣:٠٠ ناوچەی کۆڵیتێ-ی هەرێمی خواکورک بۆردومانی کرا."

ک-ش