سوپای تورکی داگیرکەر لە ئۆمەریانی مێردین دەستی بە ئۆپراسیۆن کرد

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى ئۆمەریانی مێردین، لە نێوان ماهسەرت و نسێبین و ئارتوکلوی پارێزگای مێردین دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی کرد. هاوکات لەو ناوچانەش هەموو هاتووچۆیەک لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا.

سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى ئۆمەریانی پارێزگای مێردین لە نێوان ماهسەرت و نسێبین و ئارتوکلو دا دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی کرد.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە مێردین راگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە، "لە گەڕەکی کورکا چەتۆ، قوردیسێ، دارێ و قسەرا ئەحمەدی ئارتوکلو، لە خەرابی بابا، جناتا موحۆ، جناتا حسۆ و قۆزۆیای نسێبین و لە حاجیایی ئۆمەریان ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرێوەدەچێت و هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێک لەو ناوچانەدا قەدەغەیە".

ژ.ت