سی پی تی: دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٨ ساڵدا ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە باشور شەهید کردووە
سی پی تی ریگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئیستا دەوڵەتی تورک لە هێرشی ئاسمانیدا ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە باشوری کوردستان شەهید کردووە و ٢٦٠ کەسیشی بریندار کردووە.
سی پی تی ریگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئیستا دەوڵەتی تورک لە هێرشی ئاسمانیدا ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە باشوری کوردستان شەهید کردووە و ٢٦٠ کەسیشی بریندار کردووە.
دوێنی لە چیای شیرینی نزیک لە گوندی ئەردێلی سەر بە شارۆچکەی شێلادزێ تەرمی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی عارف ئۆمەری (٥٠) و ئەحمەد حەسەن (٣٥) داڵ دۆزرانەوە. هەردوو هاوڵاتیەکە بەر لە ١١ رۆژ بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری روویان لە چیاکە کردبوو.
رێکخراوی مەدەنی ئاشتی پارێزی ئەمریکی (سی پی تی) رایگەیاند، هەردوو هاوڵاتیەکە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.
بەگویرەی ئامارێکی سی پی تی، لە ئایاری ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوون و ٢٦٠ هاوڵاتیش بریندار بوون.
سی پی تی هێرشی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باشوری کوردستان بە توندی شەرمەزار کرد.
ف.ق