سی پی تی: لە شێلادزێ دوو کەس لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران

سی پی تی رایگەیاند، کە دوو هاوڵاتی خەڵکی شێلادزێ کە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ژیانیان لەدەستداوە.

لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەحمەد حەسەن (تەمەن ٣٥ ساڵ) خەڵکی گوندی سیتە و عارف عومەر (تەمەن ٥٠ ساڵ) خەڵکی گوندی شابیەی سەر بە شێلادزێ بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری روویان لە چیای داودک کردبوو. لەو رۆژەوە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتیە نادیاربوو.

ئەمرۆ تەرمی ئەو دوو هاووڵاتیەی کە بێسەروشوێن بوون لە نزیک گوندی ئەردێڵی شێلادزێ دۆزرانەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز رێکخراوی مەدەنی ئاشتی پارێزی ئەمریکی (سی پی تی) رایگەیاندووە کە ئەو دوو هاووڵاتیەی شێلادزێ لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورکدا لە ئەشکەوتێکی ئەو چیایە ژیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب