سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئەیاز لە زیندانی قوبرس دەستی بە مانگرتن کرد

کەنعان ئەیاز سیاسەتمەداری کورد کە لەسەر داواکاری ئەڵمانیا لە قوبرس دەستگیرکرا و بریاری رادەستکردنی دراوە، لە زیندان دەستی بە مانگرتن کرد.

سیاسەتمەدار کەنعان ئەیاز ١٥ی ئازار کاتێک دەیویست سەردانی خانەوادەکەی لە سوید بکات، لە فڕۆکەخانەی لارناکا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و لەسەر داواکاری ئەڵمانیا زیندانیکراوە.

دادگای لارناکا لە دانیشتنی ١٩ی نیساندا بڕیاریدا ئەیاز رادەستی ئەڵمانیا بکاتەوە، بەڵام رێگەی تانەلێدان لە بڕیاری دادگای هێشتەوە.

سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئەیاز لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە بۆ میدیای قوبرس رایگەیاند. بڕیاری رادەستکردنەوەی بە ئەڵمانیا یاسایی نییە و سیاسییە. دادگای هەرێمی قوبرس ئەم نایاساییە ئەنجام دەدات. دادگاکە بەم بڕیارە هاوکاری دەوڵەتی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر دەکات."

کەنعان ئەیاز باسی ئەوەی کرد کە ئازادیەکەم بەهۆی هەڵوێستی نامرۆڤانە لە دەستم وەردەگیرێت. بێدەنگ نابم و وتی، " لەبەرئەوەی هەڕەشەیەکی جددی و بەرچاوە و بۆیەش لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ەوە دەست بە مانگرتنی گشتی دەکەم."

ف.ق