سیخوڕی بەسەر گەنجانی هەدەپەدا دەسەپێندرێت

جەلال دۆنەر ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە رایگەیاند کە کاتێک دەستگیرکراون، پۆلیس سیخوڕی بەسەر ئەواندا سەپاندووە.

جەلال دۆنەر ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە مانگی کانونی یەکەمدا لە روحا دەستگیرکرابوو و دواتر بۆ وان گواسترایەوە. دۆنەر رایگەیاند کە کاتێک لە زینداندا بووە، پۆلیس دوو رۆژ ئەشکەنجەی داوە و پێیان وتووە پێویستە سیخوڕی بکات.

دۆنەر باسی ئەوەی کرد کە پۆلیسێک لە روحا پێی وتووە ' ئەگەر بتەوێت دەتوانم لەگەڵ بەرپرسان قسە بکەم و بتکەم بە ئەکادیمی' و ئاماژەی بەوەکرد کرد کە بەم شێوەیە پێشنیازی سیخوڕی کراوە.

دۆنەر دەشڵێت، گەلی کورد لە بەرامبەر ئەم جۆرە سیاسەتە بەرخۆدانی کردووە و وتی، " ئەوانەی پێشتر خەباتیان کرد، چۆن بەرخۆدانیان کرد، ئێمەش بەو شێوەیە بەرخۆدان دەکەین."

ف.ق