سیمینارێک دەربارەی(ناسنامه‌ی شاری كه‌ركوك، وه‌ك دێرین شارێكی كوردستان) پێشکەش کرا
لە شاری کەرکوک، بە پشت بەستن بە بەڵگە مێژووییەکان سیمینارێک دەربارەی ناسنامه‌ی نه‌گۆڕ و چه‌سپاوی شاری كه‌ركوك، وه‌ك دێرین شارێكی كوردستان پێشکەش کرا.
لە شاری کەرکوک، بە پشت بەستن بە بەڵگە مێژووییەکان سیمینارێک دەربارەی ناسنامه‌ی نه‌گۆڕ و چه‌سپاوی شاری كه‌ركوك، وه‌ك دێرین شارێكی كوردستان پێشکەش کرا.
ئێوارەی ئەمرۆ، لە کتێبخانەی کارێز لەگەرەکی بارودخانەی شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، به‌ئاماده‌بوونی ژمارەیەک کەسایەتی لە نووسەر، رۆژنامەوان، چالاکوان و کەسایەتی رۆشنبیری شاری کەرکوک، بە ئامانجی پشتیوانی لە ناسنامه‌ی نه‌گۆڕ و چه‌سپاوی شاری كه‌ركوك، وه‌ك دێرین شارێكی كوردستان، سیمینارێک بەناونیشانی(مێژووی كه‌ركوك له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه تاكو ده‌بێت به به‌شێك له عێراقی پاشایه‌تی له ساڵی ١٩٢٥دا) پێشەکەش کرا،
سیمینارەکە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ڕه‌سوڵ محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ خه‌لیفانی، مامۆستای به‌شی مێژوو له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سۆران پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دكتۆر ڕه‌سووڵ خه‌لیفانی له‌و كۆڕه زانستییه‌دا، به زمانی به‌ڵگه‌نامه له باره‌ی پتر له یه‌ك سه‌ده له مێژووی كه‌ركوك دوا، وە له‌ڕێگای شاشه‌وه به‌ڵگه‌نامه مێژووییەکانی خستەبهر دیده‌ی میوانانی كۆڕه‌كه.
دوای پێشکەش کردنی سیمینارەکە ڕێگای گفتوگۆ کرایەوە بۆ بەشداری کردنی ئامادەبووانی کۆڕەکە بۆ گەیاندنی هەر پرسیار و سەرنج و تێبینەیەک لەسەر بابەتی سیمینارەکە، بەو شێوەیەش سیمینارەکە کۆتایی هات.
سەبارەت بە سیمینارەکە، ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ڕه‌سوڵ خه‌لیفانی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئەمرۆ لەم سیمینارەدا باسمان لە مێژووی شاری کەرکوک کرد لەسەرەتای سەدەی ١٩دەوە تا دەبێتە بەشێک لە عێراق لەساڵی ١٩٢٥، هەروەها باسمان لە کوردستانی بوونی کەرکوک کرد بەپی دۆکیومێنت و بەڵگەنامە ئەوڕوپیەکانی وەکو بەڵگەنامەکانی بەریتانیە کە هەموو بەڵگەنامەکان ئەوە دەسەلمێنن کە کەرکوک شارێکی کوردستانی بووە تا دەبێتە بەشێک لە عێراق لە ساڵی ١٩٢٥دا کاتێک کە هەریەکە لە عێراق و بەریتانیا و دەولەتی تورکیای کەمالی ململانییە داگیرکەرییەکانیان یەکلایی دەکەنەوە لەسەر ویلایەتی موسڵ".
هەروەها سەبارەت بە بەڵگەنامەکانی لە سیمینارەکە پێشکەش کرا، د. ڕه‌سوڵ خه‌لیفانی، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ئاشکرای کرد: "ئەو بەڵگەنامانەی کە پێشکەشم کرد لە سیمینارەکەدا کە پێکهاتبوون لە نووسینی و نەخشەی مێژووی، بەتایبەتی نەخشە ئەوروپیە مێژووییەکان کە شاری کەرکوک لەچوارچێوەی باشوری کوردستان بووە، لەو نەخشە میژوویانە دەسەلمێنرێت کە شاری کەرکوک شارێکی کوردستانی دێرینە، وە بەهەمان شێوە لە نووسراوەکاندا زۆر ناوی کوردستانیان هێناوە و کەرکوکیش بەشێک بووە لەو ناوهێنانەی کوردستان".
ف.ق