سزای ١٢ ساڵ زیندان بەسەر دوو مامۆستای ئایینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێندرا

ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند کە دادگای ئێران سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر دوو مامۆستایی ئایینی کورددا سەپاندووە.

ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسیی رۆژهەڵآتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە رۆژانی رباردوودا دوو مامۆستای ئایینی بە ناوەکانی لوقمان ئەمینی و ئیبراهیم کەریمی کە خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە دژی حکومەت و هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان، لەلایەن دادگای هەمەدانەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە دادگا سزای ١١ ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوە لە کاری مەلایەتی بەسەر مامۆستا لوقمان ئەمینیدا سەپاندووە.

هەروەها سزای ١٢ ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخستنەوە لە کاری مەلایەتیشی بەسەر مامۆستا ئیبراهیم کەریمیدا سەپاندووە.

هـ . ب