سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر عایشە گۆککان وتەبێژی تەژەئادا پەسەند کرا

داوای سزای ٢٢ ساڵ ٦ مانگ زیندانی بەسەر عایشە گۆککان وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)دا پەسەند کرا.

لقی ٩ی دادگای سزاکانی ناوچەی ئامەد داوای سزای زیندانیی دژ بە عایشە گۆککان وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)  پەسەند کرد. دادگاکە لە سکاڵایەکەا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" سزای ١٢ ساڵ و لە سکاڵایەکی دیکەدا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" و "ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا" سزای ۷ ساڵ و ٦ مانگ و لە سکاڵایەکی دیکەدا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن" سزای ٣ ساڵ زیندانیی بەسەر  گۆککان دا سەپاند. کۆی ئەو سزایەش بە گشتی دەکاتە ٢٢ ساڵ و ٦ مانگی زیندانی.

پارێزەرانی گۆککان لە دژی ئەو سزایانەی سەر موەکیلەکەیان تانەیان لە بڕیارەکە دا، کە لە ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ دا لە دژی موەکیلەکەیان دەرکرابوو و دادگا ئەمڕۆ ئەو سزایە پەسەند کرد، پارێزەرەکان داوای پێداچوونەوەیان بەو بڕیارانەدا کرد. لە بەرامبەریشدا لقی ٩ی دادگای سزاکانی ئامەد تانە لێدان و ناڕەزایەتیی دژ بە بڕیارەکان  و پێداچونەوەیان ڕەتکردەوە.

هەروەها دادگای پێداچوونەوەش داوای پیاداچوونەوە بەو بڕیارانەی زیندانیکردنی دژ بە گۆککان بە پاساوی کەمبوون و لاوازیی مەرجی پیاداچوونەوە، تانەی بۆ پیاداچونەوەکە قبوڵ نەکرد و بڕیاری بەردەوامیی زیندانیبوونی گۆککانی دەرکرد.

ژ.ت