سزای ٦ ساڵ زیندان بە سەر ٤ سیاسەتمەدار و سەرۆکی شارەوانی کورددا سەپێندرا

لە مێردین سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندان بەسەر ٤ سیاسەتمەدار و سەرۆکی شارەوانی کورددا سەپێندرا.

کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)لە ساڵی ٢٠١٣دا لە مێردین کۆبوونەوەیەکی سازکردبوو لە سەر دانپێدانانی "شایەتی نادیار"، لە بارەی سەرۆکی شارەوانی شەمڕەخی مێردین حەسیب ئاکتاش کە لە نێووان ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٤ سەرۆکی شارەوانی بوو، سەرۆکی ئەو کاتەی شارەوانی ستیلیل لوقمان فنک، سەرۆکی شارەوانی خەلیلیە ئەحمەد ئینجی و سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) لە کەربۆران لەو کاتە محەمەد کلیچ بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" دۆسیە کرابووەوە.

دانیشتنی بڕیاردان لە دۆسیەکە ئەمڕۆ لە دووەمین دادگای سزا قورسەکانی مێردین بەڕێوەچوو. ئاکتاش، فندک، ئینجی و کلیچ کە بەشێوەی دەستبەسەرنەکراو دادگایی کران بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا نەکرد، تەنیا پارێزەرەکانیان ئامادە بوون.

لە دانیشتنەکەدا سەرەتا گوێ لە دانپێدانانی شایەتەکان کرا و دواتریش لێپرسینەوە دەستیپێکرد. دوای بەرگریی پارێزەران، داواکاری گشتی داوای کرد کە هەر چوار کەسەکە بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" سزا بدرێن و خوێندنەوەی خۆی رادەستی دادگا کرد.

دادگا بە بانگەشەی "ئەندامێتی لە رێکخراو" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر هەر چوار سیاسەتمەدارەکەدا سەپاند.

هـ . ب