سزای ٦ ساڵ زیندان بەسەر دایکێکی ئاشتی تەمەن ٧٣ ساڵدا سەپێندرا

یەک لە دایکانی ئاشتی بە ناوی خەیریە تورکەکول تەمەن ٧٣ ساڵ سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەرسەردا سەپێندرا.

لە دۆسیەیەکدا کە بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" لە دژی دایکی ئاشتی خەیریە تورکەکول (تەمەن ٧٣ساڵ)دا کرابووە، دانیشتنی راگەیاندنی بڕیار لە ١٠یەمین دادگای سزای قورسی ئامەد بەڕێوەچوو. تورکەکول و پارێزەرەکەی مەهدی ئۆزدەمیر بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.

داواکاری گشتی لێدوانی رۆژنامەوانی، خۆپیشاندان، چالاکی و مانگرتن لە خواردنی تورکەکولی وەک تاوان لەقەڵەمدا.

دەستەی دادگاش بە گوێرەی روانگەی داواکاری گشتی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر تورکەکولدا سەپاند.

هـ . ب