سزای زیندان بەسەر چوار مامۆستای کورددا سەپێندرا

دادگای ئێران لە شاری مەریوان سزای چوار مانگ زیندانی بەسەر ٤ مامۆستای کورددا سەپاند. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە هەڕەشە و گوشار و هێرشەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر دەنگە ناڕازەیەکان بەردەوامە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ٣١ی حوزەیرانی ئەمساڵ دادگای دەوڵەتی ئێران لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر دۆسیەی ٤ مامۆستا بە ناوەکانی ئارام قادری، ئارام محەمەدی، تەحسین مستەفا و سەیوان سلێمانی کۆبووەوەتەوە.

راگەیەندرا کە هەریەک لەو مامۆستایانە سزای چوار مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها راگەیەندرا کە ئەو مامۆستایانەی سزادراون ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوانن.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو مامۆستایانە بە تۆمەتی 'پرپپاگەندە دژی دەسەڵات' سزایان بە سەردا سەپێندراوە.

شایەنی باسە کە مۆستا ئارام قادری و تەحسین مستەفا ساڵی رابردوو بە هۆی بەشداری لە چالاکی و خۆپیشاندانەکان سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سنەوە وەک سزایەک ناوەکەیان لە لیستی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان دەرهێندرا.

هـ. ب