سۆزدار ئاڤێستا: یان هێڵی بەرخودانی ١٤ی تەمووز یاخود خیانەت!

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا وتی، "پەکەکە نەبێت کوردایەتی لەناودەچێت، کۆیلایەتی و قڕکردن لە کوردستان دەستپێدەکاتەوە" و داواشیکرد، هەموان بە رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمووز بەرامبەر سیاسەت و هێرشی پاکتاوکاری بوەستنەوە.

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا وەڵامی پرسیارەکانی ستێرک تی ڤی دایەوە، کە دەقەکەی بەم جۆرەیە:

ئەمساڵ ٤٢هەمین ساڵیادی بەرخودانی ١٤ی تەمووزە. ئەو چالاکیە نەک هەر لە زیندانەکان، بەڵکوو لە سەرتاسەری کوردستان کاریگەری دانا. نەریتێکی بەرخودانی ئافراند. بە گشتی لەبارەی بەرخودانی ١٤ی تەمووز ئێوە دەتانەوێت چی بڵێن؟

لە ٤٢هەمین ساڵیادی بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەی ١٤ی تەمووزدا بەر لە هەموو شتێک هاوڕێیان کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک بە رێز، پێزانین و منەتدارییەوە بەبیردەهێنمەوە. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا ئەو هاوڕێیانەی لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانیان بەرزکردووەتەوە و گەیشتوونە ئاستی شەهیدبوون بە رێزەوە یادیان دەکەمەوە، بەژنی خۆم لە بەردەم شەهیدانی ئازادی دادەنەوێنم. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانیان بەدیبهێنین. لەم رۆژە شکۆدارەدا لە بەردەم گەلی کوردستان و گەلانی هەرێمەکە ئەم بەڵێنە دووبارە دەکەینەوە.

سەبارەت بەم رۆژە زۆر وتە هەیە کە دەبێت بوترێن. لە هەمان کاتدا هیچ نەماوە کە نەوترابێت. بە تایبەتی ئەو قارەمانانە، فیداییانی هێڵی بەرخودان، هاوڕێیانی بەنرخ کە نەک هەر گەلی کورد بەڵکوو شکۆی هەموو نەتەوە دیموکراتیکەکانیان پاراست، بە تێکۆشان، هەڵوێست و رەنجی گەورەی خۆیان لە خۆیدا دەربڕین و پەیڤینە. هەربۆیە ئێمە هەرچییەکیش بڵێین کەمە. ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان یادی ئەو رۆژانە، نیشاندانی رێز و تامەزرۆییمانە بۆ ئەو هەڤاڵانە.

لە قۆناغی فاشیزمی ١٢ی ئەیلولدا بزوتنەوەی ئاپۆیی هێستا لە دامەزراندندا بوو. بە دیلگرتنی ئەو هەڤاڵانە لە کوردستان و هەروەها لە تورکیا ویستیان هیوای شۆڕشگری پاکتاو بکەن. وتەیەکی لەجێدا دەبێت، دەیانویست کۆرپەلەیەک کە هێشتا نەهاتووەتە دنیاوە بخنکێنن، بیکوژن. دەیانویست بەر بە دروستبوونی بزوتنەوە، گەورەبوون و تێکۆشان بگرن.

لەبەر ئەوە لە زیندان هێرشیان کردە سەر پێشەنگەکانی بزوتنەوەی ئازادیی پەکەکە. ئەشکەنجەیەکی دژواریاندان. هەموو بەهاکان کە بە ناوی مرۆڤایەتیەوە ئافرێندرابوو بە ستەمی خۆیان پێشێلیان کردن، لە بەرامبەر شۆڕشگێڕان ستەم و ئەشکەنجەیەکی دژواریان ئەنجامدا. لە بەرامبەر ئەو ستەم و شکاندنە سەرەتا ٢١ی ئاداری ١٩٨٢ کاوەی سەردەم هاوڕێ مەزڵوم دۆغان بە سێ شقارتە مەشخەڵی ئازادی داگیرساند و رێگەی تێکۆشانی رووناککردەوە. چوار هەڤاڵەکە لەو رێگەدا هەڵوێستیان نیشاندا، بەهاکانی مرۆڤایەتیان پاراست و لە ١٨ی ئایاری ١٩٨٢دا چالاکیان کرد. خۆڕاگرانی ١٤ی تەمووز بە ئامانجی سەرخستنی چالاکی مەزڵوم دۆغان و چوارەکان دەستیان بە چالاکی کرد. ئەو چالاکیە چالاکی بڕیارداری گەورەبوو. واتە لە رێگەی ئەو چالاکیەوە بڕیاری ئەوەیان راگەیاند کە ' پاشگەزبوونەوە لەم دۆزە بوونی نییە'. لەلایەکی دیکەوە چالاکیەکی بەو جۆرە گەورەیان کرد کە هەموو رۆژێک مێژوویەکی ئافراند. لە ژێر ستەم و زۆرداری بەو جۆرەدا جەستەی خۆیان وەک مۆم تواندەوە. وەک ئەوەی رێبەر ئاپۆش لە کاتی خۆیدا وتی، ئەو هاوڕێیانە شکۆی ئێمەیان پاراست، ناسنامەی پەکەکەیان پاراست. پەکەکە لە زیندانی ئامەد، لە دژی فاشیزم گۆڕدرا بۆ هێڵێکی بەرخودان لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا، ئەو هەڤاڵانە بۆخۆیان بوون بە پەکەکە. پەکەکە بوو بە کەمال، خەیری، عەلی چیچەک، مەزڵوم. لەو سەردەمەد یەک لەو هاوڕێ ژنانەمان کە بەشداری لە بزوتنەوەی ئازادیی پەکەکەدا کرد هەڤاڵ سەکینە جانسز (سارا) بوو کە ئەویش بەشداربوو لەگەڵ ئەو هەڤاڵانە. پێکەوە بەرخودانی گەورەیان کرد. ئەو بەرخودانە بووە هەوێنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان، بووە دڵسۆزی راست لەگەڵ شۆڕشگێڕانی پەکەکە و رێبەر ئاپۆ، لە دژی ستەم بووە پێودانگی وەفاداری دروست بۆ شۆڕشگێڕی پەکەکە و رێبەر ئاپۆ لە دژی ستەم بووە پێودانگی هەڵوێستی راست. رێگەی ناسینی دوژمن و هەڵوەشاندنەوەی لە بەرامبەر دوژمنی نیشاندا. واتە بە بەرخودان ئەوەی نیشاندا. ئەگەر بەر لە ٤٢ ساڵ لە زیندانی ئامەد بەرخودانێکی بەو جۆرە نەکرایە، ئەو هێڵە دەستنیشان نەکرایە، بێگومان  مرۆڤ نەیدەتوانی باس لە بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان بکات.

بەر لە ٤٢ ساڵ لە سەرتاسەری کوردستان بە ناوی کورد و کوردستانەوە هیچ شتێک نەمابوو. بزوتنەوە ریفۆرمیستەکان بە ناوی کوردستانیشەوە نەبێت خاوەن کۆمەڵەی هەرێمی بوون بەڵام ئەوانەی بە ناوی کوردایەتی، شۆڕشگێڕی کوردستان، چەپگەری تێکۆشانی بێپسانەوەیان بەڕێوەبرد و تا کۆتایی بردیان ئەندێشە و فەلسەفەی ربەر ئاپۆ و ئەو هاوڕێیانەبوو کە بەدەوری ئەو هزر و فەلسەفەوە بوون.

رێبەر ئاپۆ لە بارەی ئەو هەڤاڵانەوە هەڵسەنگاندنی ناوازە و شیاوی کرد. بۆ نمونە بۆ کەمال پیر وتی، 'ئەو رۆحی شاراوەی منە'. ئەو هەڤاڵانە بە چ رۆح و فەلسەفەیەکەوە خۆڕاگرییان کرد. ئەو کاتە هیچ راسپاردەیەک نەبوو، تەنیا بڕوایان بە دۆزی ئازادی هەبوو. بەرخودانی خۆیان لە سەر ئەو بنەمایە بەڕێوەبرد. هەربۆیە ئەو هەڤاڵانە ئەو چالاکیانەیان بە زانابوون ئەنجامدا. بێگومان دەیانزانی کە چالاکی ئەوان دەگاتە کوێ. وتیان رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی دروست نوێنەرایەتیمان دەکات و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

هەربۆیە قەرزارباری ئەو هەڤاڵانەین. بەڕێوەبردنی دۆزی ئەوان، سەرخستنی ئامانجەکانی ئەوان بۆ هەموومان فەرمانێک یاخود قەرزێکە لەسەرمان. گەورەکردنی تێکۆشان لەسەر هێڵی ئازادی ژن و رێبەر ئاپۆ، تەنیا بە رێبازی کەمال، خەیری، عاکیف و عەلی دەبێت. فەلسەفەیەکی بەو جۆرەیە ژیانی ئازادیان ئافراند کە وێڕای ئەوەی جەستەیان دەتوایەوە دەیانوت 'بەس نییە'. نمونە خەیری دورموش وتی، 'کاتێک شەهیدبووم لە سەر کێلی گۆڕەکەم بنوسن قەرزاری گەلەکەی بوو'. نەریتێکی گەورەی بەو جۆرەیان بۆ ئێمە جێهێشت.  لەبەر ئەوەش ٤٢ ساڵە، پێدەنێتە ٤٣هەمین ساڵی بەردەوامبوونی ئەو هێڵی تێکۆشانە.

وەک ئێوە لە قسەکانتاندا وتتان؛ بەرخودانی ١٤ی تەمووز نەریتێکی بەرخودانی لەپاش خۆی بەجێهێشت و ئەو بەرخودانە بە تەواوی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە. لە کەسایەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا ئەو نەریتەی بەرخودان لە ئیمراڵی بڵاوبووەوە. ئێوە دۆخی رێبەری گەلی کورد چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ لەلایەکیشەوە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان هەڵمەتەکە بەردەوامە، ئاستی ئەو چالاکییە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

لە بنەڕەتدا لە سەر رێبەر ئاپۆ سیاسەت پەیڕەو دەکرێت. وشەی گۆشەگیری بەس نییە، کەمە. لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا گەلی کوردستان ستەمێکی گەورەی لێدەکرێت، سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردن بەڕێوەدەبرێت. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ راستیەکە، هێڵێکە، ئایدۆلۆژیایەکە، فەلسەفەیەکە، سیستمێکە. هەبوونە؛ بۆ گەلی کوردستان، ژنانی ئازادیخواز و هەموو گەلانی چەوساوە هەبوونە. دوژمنەکەمان ئەوە لە ئێمە باشتر دەزانێت. باش دەزانن رێبەر ئاپۆ چ کەسایەتیەکە، تێکۆشانێکی چۆن بەرێوەدەبات. بۆچی ئەو تێکۆشانە بەڕێوەدەبات، تێکۆشان گەیشتووەتە چ ئاستێک. لەبەر ئەوەی دەیزانن ٢٦ ساڵ بەر لەئێستا پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئەنجامدا، ٢٦ ساڵە رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییە. هەربۆیە سیاسەتی قڕکردن بە یاسای تایبەت لە دژی رێبەر ئاپۆ پەیڕەو دەکەن.

لێرەدا بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی سیاسەتی قڕکردنە گرنگە. بە بۆنەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزەوە ئەمەوێت بڵێم. نمونەی ئەو هاوڕێیانەمان کە لەماوەی ٦٠ رۆژدا تێکۆشانیان کرد و بە باوەڕەوە بەردەوام بوون. ڕێبەر ئاپۆیش ماوەی ٢٦ ساڵە لەسەر هێڵی ئەم هاوڕێیانە لە تێکۆشاندایە. لە ڕاستیشدا تا بێت بە بارودۆخی سەختتردا تێدەپەڕێت. ڕێبەر ئاپۆ زۆر بە بەرفراوانی سیستەمی ئیمراڵی هەڵسەنگاند. بۆ نمونە ڕێبەر ئاپۆ کاتێک لە فرۆکەخانە دەستگیرکرا وتی 'بیرلەوەدەکەمەوە نە بخۆم، نە بخەوم نە قسەیش بکەم، بەرخۆدانی لەم شێوەیە پیشانبدەم. بەڵام هەزاران شەهیدمان هەیە کە باوەڕییان پێمانکردووە و لەسەر ئەم هێڵە تێکۆشانینان کردووە. لەو کاتەدا پێویستە فەلسەفەی ژیان بکەین بە بنەما بۆخۆمان. پێویستە بەڵێنی ئەوان سەربخەین. هەرچەندی زەحمەت بێت هەموو ڕۆژێکی خۆم بەم شێوە تێپەڕێنم'. ڕێبەر ئاپۆ زەحمەتترین ڕێگەی گرتەبەر. ٢٦ ساڵە بە نرخی مەزن، بە ئامانجی مەزن، بۆ گەلی کوردستان و گەلان ژیانی کرد بە بنەما بۆخۆی. لەبەر ئەمەش هیچ مرۆڤێک لە ناو گۆشەگیری سەختی ئیمراڵیدا نەک ٢٦ ساڵ بەڵکو ناشتوانێ ٢٦ ڕۆژیش بمێنێتەوە. بۆیە دەڵێین کارێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

باشە، ئەم گۆشەگیرییە چۆن بشکێنین و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین؟ لەبەر ئەمەیە ٢٦ ساڵە لەسەر  هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان تێکۆشانێکی بێهاوتا بەڕێوەدەبرێت. بە فیداکارییەکەی مەزنی شەهادەت دروستبووە. گەلەکەمان هەر جارەو لە گۆڕەپانێکدایە. بەتایبەت لە ١٠ی تشریینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەڵمەت دەستپێکراوە. لە ئێستاشدا لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەداین. نێونەتەوەی بووەتەوە. خاوەنداریکردنێکی مەزن هەیە. بەڵام کەچی گۆشەگیری هەر نەشكاوە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هێشتا مسۆگەر نەکراوە. دەوڵەتانی نێونەتەوەی بە لێزانینەوە ئەم شتە لەم ئاستەدا دەهێڵنەوە. هەڵوێستی سی پی تی، ئەنجومەنی ئەوروپی نەگۆڕاوە، بە تایبەتی یاسا نێونەتەوەییەکان لە ئاستی ڕێبەر ئاپۆدا جێبەجێناکرێت. بۆ کوردان یاسا جێبەجێ ناکەن. لە دەرنجامی تێکۆشانێکی زۆردا لە ١٧-١٩ی ئەیلولدا ئەنجومەنی ئەوروپا بابەتی 'مافی هیوا' دەخاتە رۆژەڤی خۆیەوە. بۆیە پێویستە ئەم قۆناغە بەشێوەیەکی تایبەت هەڵسەنگێنین. چالاکیەکان لە لایەنی یاسایی، بۆ بڵاوکردنەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە بڵاوبکرێنەوە. نابێت بە شێوەی دادگایکردنێکی ئاسایی نزیکی بینەوە. سڵاو لە چالاکیەکان دەکەم کە تا ئێستا زۆر سەنگین و باش ئەنجامدراون. لە ئاستی کوردستان و نێونەتەوەیش بەشداری هەبوو.

هەڵمەتەکە بەردەوامە. لە ئاستی کۆنفرانس، کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت، نوسینەگە یاساییەکان داواکاری پێشکەش دەکەن. دایکانی ئاشتیمان بەرەو ئەنقەرە ڕۆشتن، زۆر بەتایبەت سڵاو لەوانە دەکەم. بەڵام پێویستە بۆ داهاتوو ئەم چالاکیەکانمان بەهێزتربکەین.

لە قسەکانتدا باسی قسەکەیەکی خەیری دورموش کردبوو کە گوتبووی 'لەسەر گۆڕەکەم قەرزدار بوون بنوسن'. وێڕای ئەوەی گیانی خۆی بەخشی، خۆی وەک قەرزدار دەبینێت. ئایە ئەمە ڕێگە بۆ ئەو مرۆڤانە نیشان نادات کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن؟ لە هەمانکاتدا بڕیارداری چالاکی بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمووز نیاشان نادات؟

بێگومان زۆر گرنگە. ئەوانەی تا ئێستا کراون زۆر گرنگن، پێویستە دەسنیشانبکرێن. چالاکیەکان کە ماوەی ٢٦ ساڵە ئەنجام دەدرێن، تێکۆشان لەسەر هێڵێ شەهیدان ئەنجام دەدرێن. پێویستە کام ڕێ و ڕێبازی چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت؟ بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزی مێژوویەوە پێویستە نزیکایەتی بۆ چالاکیەکان پیشانبدرێت. وەکو هەڤاڵانی ئەو کاتە ڕۆڵێکی مێژووی بگێڕیین. ئەم ڕۆڵە بەزۆری دەکەوێتە ئەستۆ کێ؟ بێگومان دەکەوێتە ئەستۆی جەنگاوەران، خەباتکەر و پێشەنگانی تەڤگەرمان، هەر جێگەیەک کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆیی پێبگات هیوا بۆ مرۆڤایەتی دەئافرێنێت. لەبەر ئەمە تێکۆشان نابێت تەنها وەک هی گەلی کورد سەیربکرێت، پێویستە دۆستانیشمان وەک تێکۆشانی خۆیانی ببینن. هەرخۆی بەم شێوەیە نزیکی دەبنەوە. بۆیە بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە پێویستە لە هەموو جێگەیەک تێکۆشان بەرفراوان بکرێت، بڵاوکردنەوەی فەلسەفەی ئازادی و چالاکی بە شێوەی بونیاتنانی سیستەم بێت. هەموویان تەواوکەری یەکدین و پەیوەستن بە یەکەوە. بونیاتنانی سیستەمی رێبەر ئاپۆ، مەزنکردنی تێکۆشان لەسەر هێڵی ئازادی ژن، هەمووی پێکەوە گرێدراون. بە هێنانەئارای ئەمەوە دەتوانین گۆشەگیری ئیمراڵی بشکێنین. گەر بەدەر لەمە هەڵسەنگێندرێت ئەوە کەموکوڕ دەکەوێتەوە. لەبەر ئەمە چالاکی ١٤ی تەمووز زۆر گرنگە و ڕێ نیشاندەرمانە. بە کام نزیکبوونەوە، کام هەڵوێست، لە ئازادیدا چەندە بڕیارداری پیشانبدرێت، لە فەلسەفەی ژیانی ئازاددا پێویستە چەندە فیداکاری بکرێت... نابێیت بڵێین بەسە و تەواو. ئەمە زۆر گرنگە. نەک تەنها بەشداربوون لەچەند چالاکیەک، تا کاتی دەستخستنی ئەنجامگیرییەک پێویستە مرۆڤ بەردەوام بێت لە تێکۆشان. حەقیقەتی ١٤ی تەمووز بەم شێوەیە. پێویستە مرۆڤ سەر بەردەوام بێت. زانی کە گیانی خۆی لەو پێناوەشدا دەدات، بەڵام دەیزانی لە داهاتوودا لەسەر ئەم هێڵە بەرخۆدان گەورە دەبێت. لەمرۆشدا پێویستە لەسەر هێڵی ئەو هەڤاڵانە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین. تەنها بەم شێوەیە دەتوانین گۆشەگیری بشکێنین.

ڕێبەری گەلی کورد بۆ وەڵام دەرەوەی تێکۆشانی ١٤ی تەمووز لە کوردستاندا گەریلایەتی ئافراند. لەمرۆشدا گەریلا بە ڕۆحی ١٤ی تەمووزەوە تێدەکۆشن. لە هەموو جێگەکەی کوردستاندا شەڕ هەیە، بەڵام لە باشووری کوردستاندا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. ئێوە کاریگەری رۆحی ١٤ی تەمووز لەم شەڕەی ئێستای گەریلادا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

پێش هەموو شتێک بە حورمەتەوە سڵاو لە گەریلاکانی کوردستان دەکەم. وەزیرەکانی تورک لە کاتی بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕکردنەوە لەساڵی ٢٠١٥ەوە دەڵێن 'لەم بەهارەدا کۆتایی بە گەریلا دەهێنین' و 'لە باکووری کوردستاندا گەریلا نەماوە' لە بەهاری ٢٠٢٤دا لە باگۆک، لە ماواوە هەتا سەرحەد، لە دێرسیمەوە تا بۆتان، لە وانەوە تا خەرزان لە هەموو جێگەیەک چالاکی مەزن ئەنجامدراوە. شەهیدی بەنرخ پێشکەش کراون. لە کەسێتی هاوڕێ شێخموس ملازگر و بێریتان چیا نورحەق، شەڕڤان، ئاخین، بروسک، فیراز، سەرهەڵداندا هەموو ئەو هاوڕێیانەمان لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستی مەدیا شەهیدبوون یاد دەکەمەوە.

لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای هێڵی ١٤ی تەمووز شەڕێکی بەبێ راوەستان بەڕێوەدەچێت. شەڕی گەریلا لە ٣ی تەمووزەوە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. بۆچی؟ بەهۆی ئەوەی حکومەتی فاشیستی مرۆڤکوژی ئاکەپە-مەهەپە لە هەموو لایەکەوە پشتیوانی لە پەدەکە وەردەگرێت، ئێستا بە هاوپەیمانی لەگەڵ داعش جوگرافیای باشووری کوردستانی داگیر کردووە و دەیلکێنێ بە تورکیاوە. ئەمە پرۆسەیەکی نوێیە. لە ئێستادا شەڕەکە لە ئامێدی، دێرەلووک، دهۆک بەڕێوەدەچێت. گەریلاکان لە بەرخۆدانێکی بێوێنەدان دژ بەم داگیرکاریی و لکاندنە. لە ٣ی تەمووزەوە چالاکی زۆریان ئەنجامداوە، گورزی گەورەیان لە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە داوە. زانراوە کە دوایین جار هەلیکۆپتەرێک خراوەتە خوارەوە. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکدەشێندرێت، هەروەها ئەو ئۆتۆمبیلانەی ڕێگا دروست دەکەن دەکرێنە ئامانج. بۆ پاراستنی کوردستان تێکۆشانێکی زۆر قورس بەڕێوەدەبەن. بەڕاستی مرۆڤ دەتوانێت بڵێت ئیرادەیەکی پۆڵایین لە ئارادایە،‌ زۆر گرنگه‌. یەکینەکانی یەژا ستار، هەپەگە، تیمە گەڕۆکەکان، تونێلەکانی شەڕ، سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبەن.

یانێ بە گشتی شەڕی گەریلا لە باشوور پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێیەوە. بۆ نموونە لە گۆهەرز گەل ڕێگای نێوان ئامێدی و دێرەلوکیان داخست. ئەمەش بەردەوام بوونی شەڕی گەلە. خاوەنداری لە بەها مرۆییەکان، خاوەنداری لە کوردستان، جوگرافیای خۆیانە... لە ساڵی ٢٠٠٨دا گەلی قادیشێ، بامەڕنی و دێرەلووک نەیانهێشت تانکەکانی دوژمن بەرەو زاپ  بڕۆن. ئێستاش گەل هەمان خۆڕاگری دەکات.

بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە بکات کە چۆن گەیشتوەتە ئەم قۆناغە. بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانی گەریلا بەردەوامە و بەردەوامیش دەبێت. گەریلا فیداییانە بەرخۆدانی خۆی بەڕێوە دەبات. ئەو چەکە کیمیاییەی لە ناتۆوە وەردەگیرێت دژی گەریلا بەکاردەهێنێت. گەریلا بە شێوازێکی سەردەمی، لێهاتوانە، زانستی و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەرخۆدان دەکات. بەڵام سیاسەتێک کە لە باشووری کوردستان بەڕێوە دەچێت چۆنە؟ لە باشووری کوردستان لە کەسایەتی بنەماڵەی بارزانیدا خیانەتێکی گەورە دەکرێت. بێگومان هەموو پەدەکە بەشدار نییە لەم خیانەتەدا. هەموو بنەماڵەی بارزانیش لەم خیانەتدا بەشدار نین. بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دژی ئەم خیانەتەن. بەڵام سێ بارزانیە دەسەڵاتدارەکە؛ باوک و کوڕ و کوڕەزا سوێند خواردووی دەوڵەتی تورکن کە ئەو سیاسەتە کۆمەڵکوژییە تەواو بکەن. بۆ ئەمەش بە شێوەیەکی ئاشکرا خیانەت دەکەن. ئیتر شەرمەیان لە هیچ نەماوە.

تەنانەت لەم دواییانەشدا پێشەنگایەتی داگیرکەران دەکەن. فەرماندارانی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایانگەیاند، دیمەنیش هەیە؛ لە ڕێگاکاندا ناسنامەی گەل دەپشکنن. گەیشتووتە ئەو ئاستە، گەمارۆی گوندەکان دەدەن، ناهێڵن کەس بەرەو هیچ شوێنێک بچێت. هەموو ئەمانە نیشاندەری ئەوەن کڕنۆش دەبەن. بنەماڵەی بارزانی گەیاندوویانە ئاستێک کە هەوڵی ئەوە دەدەن عێراقیش بکێشنە ناو ئەم یارییە گڵاوەو. هەر ڕۆژە سەردانی عێراق دەکەن و بەرپرسانی باڵا دەبینن، پلانی نوێیان لە گەڵ دادەنێن، بێ ئەخلاقییەکی گەورە دەکەن. لەم دواییانەدا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیانگوت ئاگر کەوتنەوە کراوە، هەوڵیاندا بیخەنە ئەستۆی تەڤگەری ئازادیی. ئەوان بوونی پەکەکە بە نەبوونی خۆیان دەبینن.

بۆیە گەلی ئێمەی باشووری کوردستان و هەموو گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لە دەرەوە، دۆستانی گەلەکەمان، بەتایبەتی ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، ئاکادیمییەکان، پارێزەرانی مافی مرۆڤ، ژنان و گەنجانی باشووری کوردستان پێویستە هەمووان ئەوە ببینن کە ئێستا باشووری کوردستان دەلکێنرێت بەتورکیاوە. واتە دوژمن لێرە خۆی جێگیر دەکات.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەڵسەنگاندنێکیدا شەهیدانی ١٤ی تەمووزی وەک پردێک لە نێوان مەرگ و ژیان، کۆیلایەتی و ئازادی پێناسە کردووە. بەپێچەوانەوە دەبینین پەدەکە وەک پردی خیانەت وایە و خیانەت بەسەر گەلدا دەسەپێنێت. وەک لە نمونەی عەفرین دا، ڕفاندنی ژنان، دەستدرێژی، ئەو کۆمەڵکوژییەی چەتەکانی ئەردۆغان لە شەنگالدا کردیان دەبینرێت، لە ناوچەکانی وەک ئیدلب کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون هێرش دەکرێتە سەر ژنان. بانگەوازی تایبەتی ئێوە چییە بۆ ژنان لەم بارودۆخەدا؟ ژنان چۆن دەتوانن دژ بەم هێرش و دەستدرێژیانە کاردانەوەیان هەبێت؟

بە تایبەت دەمەوێت ئەمە بڵێم. شەڕی باشوور و عێراق، ئەو هێرشانەی ئێستا بەردەوامن، زۆر جددیتر وجیاوازە لە هێرشەکانی ساڵی ٢٠٢٢. ئەوان دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن. دەڵێن ئێمە قفڵی دەکەین، ڕاستییەکە ئەوەیە خۆیان قفڵیان کردووە؛ ئێوەش ئەمە بە باشی دەزانن. ئەوان دەیانەوێت خۆیان لەم قفڵ بوونە ڕزگار بکەن. ئەوان دەیانەوێت بارزانی لەم قفڵ بوونە ڕزگاریان بکات. بەم شێوەیە دەیانەوێت پشتیوانی لە دەوڵەتی عێراق وەربگرن. لەم قۆناغەدا گەلەکەمان چۆن تێکۆشان بکات؟ دەمەوێت سەرنجی گەل بۆ ئەم بابەتە ڕابکێشم. پێویستە گەلەکەمان بە بەرپرسیارێتیکی مێژووییەوە بە یەکگرتنێکی بەرفراوانەوە نزیکی دۆخەکە بێتەوە. با بە شێوەی 'ساڵی ڕابردوو و ساڵانی پێشتر لە دۆخەکە نزیک نەبینەوە'. با لە راستی دۆخەکە باش تێبگەن. دەسەڵاتدارانی ئێستای باشوور ئەوانیان فرۆشتووە. با کەس بە بێباکی نزیکی دۆخەکە نەبێتەوە. با کەس خۆی فریو نەدات بڵێ ئەم شەڕە دژی پەکەکەیە بەتەنیا. پەکەکە کێیە؟ ئایا لەناو بردنی ئەندامانی پەکەکە شتێکی ڕەوایە؟ پەکەکە ٥١ ساڵە پارێزوانی لە بەهاکانی ئازادی گەلی کورد دەکات. هەزاران شەهیدی مەزنی لەو پێناوەدا داوە. ئێستاش لە تونێلەکانی شەڕدا، لە دڵی کوردستان، جوانترین کچ و کوڕانی کوردستان بەرخۆدان دەکەن و شکۆی کوردستان دەپارێزن. ئەمانە بەها بەنرخەکانی گەلی کوردستانن؛ ئەوان کەسانی زانا و بەحورمەتی گەلی کوردن. هەموویان بە فەلسەفەی ئازادی لە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاوکاری هەڵوێستی خۆیان نیشان دەدەن.

ئێستا دەیانەوێت لەسەر بنەمای لەناوبردنی پەکەکە پاساو بۆ سیاسەتە پاکتاوکارییەکان بهێننەوە. خۆیان فریو دەدەن و دەڵێن 'هێرشەکە دژی پەکەکە'. گەلی باشووری ئێمە دەزانێت؛ ئەگەر پەکەکە نەبوایە گەلەکەمان لەباشوور زۆر جار کۆمەڵکوژی بەسەردا دەکرا. کەی هەڵەبجەیان لەبیر کردووە؟ ئایا ساڵی ١٩٩١یان لەبیر چووە؟ ئەگەر ئەمڕۆ گەل دەتوانن بە ئاسانی لە باشوور بژین بەسایەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوەیە. بۆیە نابێت کەس خۆی فریو بدات. ئێستا کێ لە بنەماڵەی بارزانی کوردایەتی دەپارێزایت؟ هیچ پەیوەندییەکیان بەکوردستانەوە نەماوە. ئەوانەی خۆیان بە کورد دەزانن، بەهاکانی کوردیش دەپارێزن، کۆمەلگای ئێزدیی کە کولتوور و زمانی کوردی لە لایەن ئەوانەوە پارێزراو ماوەتەوە ٧٤ جار فەرمانی بەسەردا هاتووە. ئەوان ئەخلاقی کوردیان پاراستووە وگەیاندوویانە ئەم ئاستە هەرچەندە ٧٤ جار فەرمانیان بەسەردا ئەنجامدراوە. بنەماڵەی بارزانی ئێستا گەورەترین دوژمنی لە گەل ئێزدییەکان دەکەن. داعشیان بە سەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا هێنا و بوونە هۆی ،ئەوەی کۆمەڵکوژی ڕووبدات. دواتر ئەم بابەتە ڕوون دەکەینەوە. ئەوان بڕیاریان دا هێرش بکرێتە سەر شەنگال و شەنگالیان بە داعش فرۆشت. ئێستاش داعشیان هێناوەتە بامەڕنێ.

گەلی شەنگال لە سایەی تەڤگەری ئازادییەوە لە فەرمان و لەناوچوون ڕزگاری بوو. ئێستا چی دەکەن؟ ئیرادەی خۆیان بونیات دەنێن، لە دەوری چیای شەنگال ئەنجومەنی خۆیان دروستەکەن، هێزی پاراستی خۆیان دامەزرێنن. لێکترگردبوونەتەوە، دەیانەوێت وەک مرۆڤ لەسەر خاکی خۆیان بژیین. هەموو ڕۆژێک فرۆکەی جەنگی تورک بۆردوومانیان دەکات. چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێرشی کردە سەر راگەیاندنی ئازاد. بە ڕێزدارییەوە یادی پەیامنێری چرا ئێف ئێم مراد میرزا دەکەمەوە کە خەباتکارێکی چاپەمەنی ئازاد بوو. هیوای چاکبوونەوە بۆ هاوڕێ بریندارەکانی دەخوازم. سڵاو لە تێکۆشانی گەلەکەمان لە شەنگال دەکەم و  پیرۆزییان دەکەم. پێویستە دەوڵەتی عێراق ئەم شتە ببینێت. ئەمجارە چی بازرگانی و سەوداکارییەکان کردووە؟ بارزانی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چووە بەغداد، چی کرد؟ لە ئەنجومەنی موسڵدا قایمقامی شەنگال هەڵبژێردرا. گەر بارزانی لە دژی گەلی شەنگال نەبێت، بۆچی لەدژی ئەو هەڵبژاردنە وەستایەوە؟ لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بۆ ئەوەی ڕێکەوتننامەی تشترینی یەکەم جێبەجێبکەن، بە بەردەوامی لە هەوڵداندایە. بۆ ئەوەی قڕکردن و فەرمان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێت، جەخت لەو ڕێکەوتننامەکە دەکاتەوە. پێویستە گەلی باشوور ببنێت کە پەیەوەندی بنەماڵەی بارزانی چەندێک بە گەلی کوردەوە ماوەتەوە. ئەوە دوژمنایەتی کوردانی ئازادە. ئەو ڕۆژە هاوڕێیەک لە چاپەمەنی جارێکی دیکە باسیکردەوە؛ بەڕاستی جەخت لە خیانەت دەکاتەوە و دەیەوێت کوردبوون لەناوبەرێ. بەڵام ئەو قۆناغە کۆتایی هات، خۆی وەک پارێزەرێکی کوردان پیشان بدات؛ بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەماوە! ئەو قۆناغە بە کۆتاهات.

لە عەفرین هەموو ڕۆژێک ژن دەکوژرێت و دەڕفێنرێت. کێ پێشەنگایەتی ئەو دۆخە دەکات، کێ ڕێگە بە دووژمن دەدات؟ ئەنەکەسەیە وەک چۆن ئەوەی لە پێشوودا چەتەکانی ڕۆژی هێنا لە ئێستایشدا چەتەکانی داعشی هێناوە. لە هەموو جێگەیەکەی کوردستاندا کوشتنی ژنان ڕوودەدات؛ لە شەنگال و عەفریندا کوشتنی ژنان هەیە. هێرشەکان لە دژی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. بە تایبەت بەرخۆدانی گەلی باشوورمان لە دژی ئەم دۆخە گرنگە. پێویستە باش بنەماڵەی بارزانی بناسین، بە تایبەت باوک، براز و کوڕ. ئەوانە کێن؟ گەلی باشوور گەلێکی بەنرخە. گەلی باشووری کوردستان گەلێکی وڵاتپارێزە و ڕێهەڵگری مێژوویەکی دێریینە. ڕۆڵەی لە نمونەی ڤیان، هەڵمەت و داستانیان هەیە. هاوڕێ هەڵمەت لەناو دڵێ گەلەوە دەرکەوت. هاوڕێ هەڵمەت ئەندامی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، میراتی ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز و ئەندامێکی پەکەکە بوو. کێ هاوڕێ هەڵمەتی شەهید کرد؟ لە ئەنجامی خیانەتی ئەوانەوە شەهید بوو.

گەر پەکەکە نەبێت کوردبوون لەناودەچێت، تەڤگەری ژنانی ئازاد لەناو دەچێت؛ کۆیلایەتی و قڕکردن سەرلەنوێ دەستپێدەکات. بۆ ئەمەش پێویستە بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمموز لە دەوری گەریلاکانی ئازادی، هەڵوێستی ئیمراڵی و بەرخۆدانەکانی گەریلادا تێکۆشینی بەرفراوان بکەین. پێویستە هەموو کەسێک لە گۆڕەپانی خۆییەوە لە دژی ئەم سیاسەتی قڕکردن و هێرشانە هەڵوێست نیشان بدات. ئیدی لە نێوەندە وەستان نیە؛ یان تۆ لە دژی هێرشەکانی دووژمن هەڵوێست پیشانبد یان تۆ لە بەرەی هێڵی خیانەت بە. ئیدی تاکەی؟ چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسک. لە باشوورەوە تا باکوور، لە هەرکوێیەک کوردێک ئازادی بپارێزێت هەبێت، دەیانەوێت لەناوی بەرن. شێفی فاشیست ئەردۆغان هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆی لەسەر لەناوبردنی کوردان ئەنجام داوە. هەموو کاتێک لەسەر لەناوبردنی کورد خەریکی سیاسەتکردنە. بۆ ئەمە بانگەوازی لە کوردان دەکەم، بە تایبەت لەگەلی باشوور، لە دژی ئەم ڕووداوانە تێکۆشانی بەرفراوان بکەن.

لە بەرخۆدێرانی ١٤ی تەمموز کەمال پیر وتبووی، "ئەوەندە ژیانم خۆشەوێت، لە پێناویدا دەمرم" و هەموو تێکۆشانێک بۆ ژیانی ئازاد لە بەرامبەر کۆیلایەتیدا پێشكەوت. لە ١٢هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، ئەو شۆڕشە لە جیهاندا وەک شۆڕشی ژن پەسەندکرا و ژنان دەستەکەوتی مەزنیان بەدەستهێنا. بەڵام لەمرۆدا لەبەرامبەر ئەم دەستکەوتانە هێرشی سەخت بەڕێوەدەبرێت. ئەردۆغان و ئەسەد وێڕای شەڕی ١٣ساڵە، بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ژنان لە هەوڵداندان و کۆدەبنەوە. پێویستە قوربانیدانەکانی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا لە سەرتاپای جیهاندا چۆن هەڵسەنگێنین و ئەم دەستکەوتانە لە لایەن ژنەوە چۆن پارێزگارییان لێبکرێت؟

شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژن، ڕەنگ و دەنگی ژن و حەقیقەتێک کە ژن پێشەنگایەتی دەکات، پێشکەووتووە. کۆنگرە ستاریش پێشەنگایەتی ئەم قۆناغەی کرد، ئەم شۆڕشە لە گەلەکەمان و لە هەموو گەلانی ئازادیخوازی جیهان پیرۆز دەکەم. هەزاران شەهیدمان لە پێناوەدا گیانی خۆیان بەخشی. هەموو شەهیدانمان بەڕێزدارییەوە یاد دەکەمەوە. سڵاو دەکەم لە دایکی شەهیدان، ئەو ژنانەی بەرخۆدانیان کرد و بەتایبەت ژنانی گەنج کە ڕەنگی خۆیان دا بە شۆڕش.

شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شۆڕشێکی گەورە و هەمیشەییە. وەک چۆن ئەوەی شۆڕشی ١٧ی تشرینی یەکەم لە سەدەی بیستدا ڕوویدا و کاریگەری خۆی لە تەواوی سەدەکە کرد، شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش لە سەدەی ٢١یەکدا وەک سەدەی ژن هەنگاوی خۆی بە پێشەنگایەتی ژن هاویشت و بەم شێوە دروستبوو. ئەم شۆڕشە کە فەلسەفەی ژنی ئازاد و هێڵی ژنی ئازادی بە بنەماگرتووە، شۆڕشێکە کە بە هۆشمەندی و نرخەوە ناودێر بووە. ژن لە سیستەمی ئێستادا بنەمایە. لە کۆمیتەکانەوە تا ئاستی باڵا لە دروستبوونی خۆسەردا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی پەیڕەو دەکرێت و سیستەمی ژنی ئازاد  بەڕێوەدەبردرێت. ئەمە بۆ ژنانی جیهان بووە بە هیوایەکی مەزن و چەندین کۆمەڵەی ژنانی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ پاراستنی شۆڕش لە تێکۆشاندان. وەک چۆن ئەوەی دەیانویست هەنگاوە یەکەمینەکانی پەکەکە لە گرتووخانەکاندا سەرکوت بکەن، شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بەبێ ئەوەی ساڵی یەکەمی دروستبوونی تەواوبکات ڕووبەرووی هێرش بووەوە.

دەوڵەتی فاشیست لەساڵەکانی سەرەتای شۆڕشدا دەرفەتی دا بە بەرەی نوسرە هێرشی سەریکانی بکات. ئەو کاتەی کە تێکشکا ئەمجارە داعشی بەڕێکخستن کرد. ئەوە ماوەی ١٢ ساڵە لە لایەن دەوڵەتی فاشیستەوە هێرشی سەر شۆڕش هەیە و هەندێک هەرێمیشی داگیرکردووە. هەرەوەها ویستیان لە رێگەی خیانەتی بنەماڵەی بارزانیەوە شۆڕش لەناوبەرن. وێڕای هەموو ئەمانەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا شۆڕش زۆر پێشکەوتووە. سیستەمی خۆی پەرەپێداوە. خاوەنی پاراستنێکی ڕەسەن و هەرێمەکانی دەپارێزێت. شتی هەرە گرنگیش لە پێشەنگایەتی ژندا سیستەمی ئیکۆلۆژیک، ئازاد و دیموکراتیک هەیە و دەتوانن بەرەو پێشەوەی ببەن کە هەموو مرۆڤێک سودی لێوەربگرێت.

بێگومان هەڕەشەی گەورە لەسەر شۆڕش هەیە. سەرکردەکانی فاشیست دەیانەوێت لەگەڵ سوریا پرۆسەیەکی نوێ دەست پێبکەن. چونکە دوژمن دەیەوێت ئەو دەرفەتانەی کە لە لایەن گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە پێشکەوتووە، لەناوی ببەن. ئەمە ئامانجی سەرەکی ئەوانە. بە دڵنیاییەوە ئەوە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوون کە ئەم شۆڕشەیان لە عەقڵیەتی داعش پاراست و بە ئەنجامیان گەیاند. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی دیموکراتیکە کە هەموو گەلان و بیروباوەڕەکان بە بێ جیاوازییەوە دەپارێزێت. هەر بۆیە دەبێت عەرەب، سووریانی، هەموو گەلان و بیروباوەڕەکانی هەرێمەکە خاوەنداری لەم شۆڕشە بکەن. هەروەها پێویستە مەترسیەکان ئێستا ببینن. لە ١٣هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا، لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەدا پەرە بە پاراستنی خۆیان بدەن. شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل و خۆپاراستنی پێش بخرێت. ئەمە نابێت تەنها بەو شێوە بێت کە لەلایەن هێزە شۆڕشگێرەکانەوە بپارێزرێت. ئەمە شۆڕشی گەلە، شۆڕشی ژنانە، شۆڕشی مرۆڤایەتی و بیروباوەڕەکانە. هەر بۆیە پێویستە کۆمەڵگایە بۆ خۆی خاوەنداری لە خۆی و شۆڕشەکەی بکات. بۆیە پێویستە هەم لایەنی یەکڕیزی و خۆپاراستن پتەوتر بکرێت. لەسەر ئەو بنەمایە ژیانی خۆیان بەڕێکخستن بکەن. دەبێ بەم شێوەیە خاوەنداری لە شۆڕش بکرێت.

ئەمڕۆ گەریلاکانی ئازادی سەرەڕای ئەو هەموو زەحمەتیانە چۆن تێکۆشان بەڕێوە دەبەن؟ ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە چۆن تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوە دەبات؟ لە ١٤ی تەمموزەوە تا ئەمڕۆش هەرچۆنێک بێت تێکۆشان بەڕێوە دەچێت، لە ١٢ساڵی ڕابردوودا شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەسەر بنەمای ئەو بەها پیرۆزانە درێژەی هەیە. من باوەڕم وایە ژنان و گەنجان خاوەنداری لەم شۆڕشە دەکەن. لەبەر ئەوەی ئیتر ئازادی دەناسن، ئەمە شۆڕشی ئازادی، شۆڕشی ژنانە و هەموو گەلانی دونیاش ئیلهامیان لێ وەرگرتووە و چاویان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. بەپێی سیستم، پەروەردە، چالاکییە دیموکراتیکەکان ژنولۆژی ئەم شۆڕشە پەرەی سەندووە و چاوی هەموو ژنان لەسەر ئەم شۆڕشەیە. چونکە بە پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشە هەنگاوی زۆر بەرەو پێش نراوە. ئەم پێشهاتانە بوونەتە بەهای ئازادی بۆ هەموو کۆمەڵگاکان. هەر بۆیە پێویستە هەمووان خاوەنداری لێبکەن.

لە لایەکی دیکەوە بڕیاری چارەسەری لە لایەن بەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دەدرێت. بەڵام ئێمە باوەڕمان بەو شتە هەیە. دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی تورکیا مافی ئەوەیان نییە هیچ هاوپەیمانیەکە سەبارەت بە بنپێ کردنی ئیرادەی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە  واژۆ بکەن. پێویستە ئەم ڕاستیە ببینرێت. بۆ عێراقیش هەمان شتمان وتووە. لە ئێستادا گەورەترین کێشە لە ناوچەکەدا دەوڵەتی تورکیایە. تا پێش ئێستا لە گۆڕەپانەکاندا دژی ڕژێمی ئەسەد دەوەستایەوە. ئەمڕۆ بە شێوازێکی جیاواز لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا هەڵسوکەوت دەکات. کێشەکە زۆر گەورەیە. بە سەدان هەزار چەتەی بەڕێکخستن کردووە. هەزاران چەتەی لە ئیدلب و سەرێکانی و ناوچەکانی دیکە نیشتەجێ کردووە، ئێستا لەو چەتانەی هێناوەتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. ئەم چەتانە نەک هەر بۆ سەر سوریا هەڕەشەن بەڵکو بۆ عێراقیش هەڕەشەن. هەروەها بۆ ئێرانیش هەڕەشەیەکی گەورەن. بە گشتی دەوڵەتی تورک بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە لە ناوچەکەدا. بۆیە بەرژەوەندی دەوڵەتی سوریا لە دامەزراندنی سوریایەکی دیموکراتیکە. باشترین ڕێگا بۆ دەوڵەتی سوریا دانیشتنە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک.

بەو شێوەیە شۆڕش زیاتر گەشە دەکات. لێرەدا ڕۆڵی ژنان زۆر گرنگە. پەرەسەندنی ڕەنگ، پاراستن، ئابووری و سیستم بۆ ژنان زۆر گرنگە و ئێستا ئەو سیستەمە لەلای هەموو ژنانی جیهانەوە قبووڵ کراوە و جێگای ئومێدێکی گەورەیە. زۆر بۆ ئێمە گرنگە پەرەی زیاتر بەو شۆڕشە بدەین. من لەو باوەڕەم کە لە ١٣هەمین ساڵی خۆیدا زیاتر گەشە دەکات. جارێکی تر ئەم شۆڕشە مەزنە و بەهێزەوە کە بۆتە مایەی ئیلهام بۆ مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم.

ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە. دەمەوێت ئەم بانگەوازە دووبارە بکەمەوە. لە پرۆسەیەکی زۆر زەحمەتدا تێکۆشان بەڕێوە دەچێت. ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە بە ئیرادە و شکۆیەکی مەزنەوە درێژە بەم بەرخۆدانە دەدات. هەروەها گەریلاکانی ئازادیی بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبەن. هەروەها گەلەکەمان لە هەموو کوردستان لەسەر خەتە. بۆیە پێویستە هەموو مەترسییەکان ببینین و لە ئێستادا بەرپرسیارێتی ئەم شۆڕشە مەزنە تەنها بە ئەرکی گەریلاکانی کوردستان نەزانیین. با بەرخۆدان تەنها لە بەرخۆدانی ئیمرالی و بەرخۆدانی ناو زیندانەکاندا سنوردار نەبێت. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، زیندانیانی پاژک و پەکەکە، بە درێژەدان بە ڕێبازی کەماڵەکان، مەزڵومەکان، عاکیفەکان، ساراکان، عەلییەکان و خەیرییەکان، بەرخۆدانێکی مەزن بەرێوە دەبەن. بەرخۆدانی زیندانیان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا بە مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد، دواتر بە بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە ناچنە چاوپێکەوتنەکان و دادگاکان. لە زیندانەکان ئەوە ٤٢ ساڵە ڕووبەڕووی ئەم هێڵە دەبنەوە. پێویستە درێژە بەو تێکۆشان و بەرخۆدانیەتە بدرێت. دیسانەوە داوا لە گەلەکەمان، ڕۆشنبیران، ئاکادیمیستەکان، هونەرمەندان، ژنان و گەنجان دەکەین کە لە دەوری گەریلاکانی ئازادی و ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن و لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ١٤ی تەممووز تێکۆشان بگەیەننە بەرزترین ئاستی خۆی. بەم شێوەیە بانگەوازی من بۆ گەنجان وەهایە؛ با بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بن. بە تایبەتی پێویستە گەنجانی باشوور لە سەر ڕێبازی هەڤاڵ هەڵمەت، دیار غەریب، ڤیان سۆران بۆ پاراستنی بەهاکانی گەلەکەیان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بن. چوونکوو وەک دەزانن باشوور لە مەترسییەکی گەورەی داگیرکاری و دابڕاندایە.