تەڤگەری ئازادی: لە کەرکوک نەورۆز پیرۆز دەکەین

کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی، کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگی کەرکوکی ڕاگەیاند.

سۆران سەردار ئەندامی دەستەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز لە ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی کات و شوێنی ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز لە کەرکوک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

سۆران سەردار وتی، "ئێمە وەکو کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز سەرەتا جەژنی نەورۆز لە گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان پیرۆز دەکەین، وەکو لای هەمووان ئاشکرایە هەموو ساڵێك ئاهەنگی نەورۆز لە بناری قەندیل پیرۆز دەکرێت، ئێمەش وەکو ئەنجومەنی هەڕێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان وەکو ساڵانی پێشوو ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی شێوەسوری سەر بەناحیەتی تەقتەق ساز دەکەین" .

هەروەها سەبارەت بەکاتی ئەنجامدانی ئاهەنگەکە ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ئامدەکاری ئاهەنگەکە ووتیشی: " لەژێر دروشمی (با نەورۆزی ئەمساڵ بکەینە نەورۆزی ڕاپەرین و دژی گەندەڵی و نادادی کۆمەڵایەتی) ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک لە ناوچەی شێوەسوری سەر بەناحیەی تەقتەق لە کاتژمێری ١ی پاش نیوەرۆی رۆژی ٢٥ی ئادار پیرۆز دەکرێت ".

هەروەها ناوبراو سەبارەت بەو هونەرمەندانەی کە بەشداری ئاهەنگی نەورزی کەرکوک دەبن ڕایگەیاند: "ئەو هونەرمەندانەی کە بەشداری ئاهەنگەکە دەبن بریتین لە هەریەک لە هونەرمەندان (لوقمان سەلیم، نیان عەبدوڵا، ژینا سەقزی، بەرهەم شەمامی و پێشەوا ڕەمەزان) ".

لە کۆتایدا سۆران سەردار بەناوی دەستەی ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی کەرکوک کرد و ووتی: "داواکارم لە سەرجەم چین و توێژەکانی شاری کەرکوک و تەواوی باشوری کوردستان، کە لە رۆژی ٢٥ی ئادار، بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی کەرکوک بن و پێکەوە سەری ساڵی کوردی پیرۆز بکەین" .

ژ.ت