تاپڕه‌كه‌ی گوهدارو چه‌كی جاشه‌كان

نووسەر و ڕۆژنامەنووس، لەتیف فاتیح فەرەج، لە نووسینێکدا سەرنجی خۆی لەسەر چەند تەوەرێک دەردەبڕێت.

دەقی نووسینەکەی لەتیف فاتیح فەرەج بەم جۆرەیە:

1"

جه‌نابی حاكم وه‌ك ئه‌وه‌نده‌ سوری له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ هۆی تاپڕێكه‌وه‌ شه‌ش مانگی دیكه‌ سزای گوهدار بده‌یت ، دوای ئه‌و شه‌ش مانگه‌ ئه‌گه‌ر هیچت ده‌ستنه‌كه‌وت بۆ درێژكردنه‌وه‌ی سزاكه‌ گوهدار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ سزا بده‌ كه‌له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ توركی له‌ ناو دادگا قسه‌ بكات ، به‌ كوردی قسه‌ ده‌كات ، ئه‌وه‌ش تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌رێ‌ قوربان ده‌زانی له‌ ماڵی هه‌ندێك له‌ جاش و موسته‌شاره‌ داواكراوه‌كانی دادگای ئه‌نفال نه‌ك تاپڕ كه‌هیچ نیه‌ ،  بیكه‌یسی وكڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌و ره‌نگه‌ میلانیش هه‌بێت ، جا كوڕو كاڵه‌كانیان زۆر بێمنه‌تانه‌ وێنه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ده‌ی له‌ به‌رت نه‌مرم ده‌وێری به‌وانه‌ بڵێی پشتی چاوتان برۆیه‌ .

2

بروسكه‌ به‌په‌له‌كه‌ی حكومه‌ت

وه‌ڵا ئافه‌رین بۆ دڵسۆزی حكومه‌تی هه‌رێم پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركی له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی جانقایه‌و به‌رده‌م وه‌زاره‌تی تیرۆری توركی به‌یاننامه‌ ده‌ربكات ، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ریكردو كرده‌وه‌كه‌ی به‌ تیرۆریستی ناوبردو داوای ڕیشه‌ كێش كردنی تیرۆری كرد ، كه‌چی بۆ ئه‌و هه‌موو بۆردومان و كوشت و بڕه‌ نقه‌ی لێوه‌ نایات ، كوشتنی ئه‌ستێ‌ خاتون باس ناكات و شین بۆ بكوژه‌كانی  فڕگه‌ی عه‌ربه‌ت ده‌گێڕێت ، ئه‌رێ‌ ئێمه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ر به‌ عیراقی فیدراڵین ، یان ویلایه‌تێك له‌ توركیای ئه‌ردۆغانی .

3

ئافه‌رین وه‌ی باره‌كه‌ڵا

 وه‌ڵا ئه‌مجاره‌ ئافه‌رینێك بۆ بافڵ تاڵه‌بانی له‌ نێو ئه‌و هه‌موو ژاوه‌ ژاوو بارو دۆخه‌دا توانی كۆنگره‌ی پێنج ببه‌ستێ‌ و به‌ ده‌نگی به‌رزیش هاوار بكات به‌ سه‌ر به‌رزی كۆنگره‌مان به‌ست ، لێ‌ دوو ئافه‌رینیش بۆ لاهوری شێخ جه‌نگی كه‌ سلێمانی و ئارامی ئه‌مزۆنه‌ی به‌ هه‌ند وه‌رگرت و له‌ بری هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك ، له‌ كاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا سه‌فه‌ری كرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ هه‌موو نزیكه‌كانی كه‌ سلێمانی له‌ سه‌رووهه‌مووانه‌وه‌یه‌ ، من ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌م پێباش بێت یان خراپ ، هیچ له‌وه‌ ناگۆڕێت كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی دوای كۆنگره‌ یه‌كێتی پێش كۆنگره‌ نه‌بێت ، به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌م سنوره‌ فراوانه‌ سته‌ملێكراوه‌ به‌ دوژمن ده‌وره‌ دراوه‌ .

4

ئاگری كۆپته‌ره‌كانی ناوشوان

ڤیدیۆی دوو كۆپته‌ریان بۆ ناردم كه‌ به‌سه‌ر شوان و خاڵخاڵاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ئاگر له‌ پوش و په‌ڵاش و پاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌ده‌ن ، ئه‌و دیمه‌نه‌ هاوزه‌مانە له‌ گه‌ڵ بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیای فاشیست ، دیمه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ قێزه‌ونه‌ مرۆڤ بێز له‌و كه‌سانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌ستن ، كۆپته‌ره‌كان كۆپته‌ری سوپای عیراقین ، ناوچه‌كه‌ش ناوچه‌ی وه‌زیری دادی عیراقیه‌ كه‌ هیوادارم ئه‌گه‌ر ئه‌و گرته‌یه‌ی بینیبێت بۆ به‌ دوا داچوون و شكات بیداته‌ حكومه‌تی عیراقی و دادگای فیدراڵی .