دەوران ئەکین گەریلای هەپەگە لەو یەکەم گەریلایانە بوو کاتێک سوپای تورکی داگیرکەر ئۆپراسۆنی داگیرکەریی بۆ سەر ئاڤاشین دەستپێکرد و هەوڵی دەدا سەربازان لە ناوچەکەدا پیادە بکات، گورزی لێدان. دەوران ئەکین لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە ناوچەى شەهید دڵگەش لە مەرڤانۆسی ئاڤاشین بۆ پێشگرتن لە سەربازانی تورک تاوەکو دوا هەناسەى شەڕی کرد و شەهید بوو. بە ماوەیەکی کەم پێش شەهیدبوونەکەى لەبارەی دۆخی سەربازانی تورک کە رۆیشتبوونە زاگرۆس بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاندبوو، "سەربازانی تورک شوێنەکانی خۆیان دوو بۆ سێ جار بە تەلی دڕکاوی دەتەنن، چونکە لەو هەستە دەرونییەدا، کە لە هەموو ئان و ساتێکدا گەریلا هێرش بکاتە سەریان.
ناتوانن لە بەرامبەر چالاکیی سابوتاژ و نیشانەشکێنی گەریلا تەدبیر بگرن و خۆیان بپارێزن لەبەر ئەوەش بە بەردەوامی لە دۆخێکی دەروونی ناجێگیردان. ئەوانیش دەزانن گەریلای سەردەمی نوێ شێوازی خۆی گۆڕیوە و بە یەکەی بچووک و شاراوە و پرۆفیشناڵ چالاکی ئەنجام دەدات. سەرباری ئەوەش دەڵێن، 'ئێمە کۆتایمان بە گەریلا هێناوە'، بەڵام تەنانەت ئەو تەکنەلۆژیایەى لە دەستیاندایە ئیدی سوودی نییە بۆیان، بۆ نمونە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی چاودێری پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیایە کە لە دەستیاندایە، بەڵام لە بەرامبەر گەریلادا هیچ مانایەکی نییە. ئێمە دەتوانین بڵێن، گەریلا ئەو تەکنیکەى پووچ کردووەتەوە. سوپای تورک ئیدی نازانێت چی بکات. تەنها پشتی بەو فڕۆکە چاودێرییانە بەستووە.
بەبێ فڕۆکەى چاودێری سەربازانی تورک لەم دەشت و دۆڵانەدا ناتوانن یەک هەنگاو بنێن. کاتێک فڕۆکەى بێفڕۆکەوان نەبێت و ئەگەر جوڵەیەکیشان هەبێت تاوەکو دەڕۆن و دێنەوە دەکەونە دۆخێک کە زۆر لە مردن خراپترە بۆیان. لەو رووەوە ئێمە دەزانین سەربازانی تورک لە چ دۆخێکی دەرونیی شڵەژاودان، بەڵام خۆیان وا نیشان دەدەن کە زۆر سەرکەوتون. هەڤاڵان پێش ئێستا چالاکییان کرد و بۆدی و پاشماوەی ئۆتۆمبێل و لۆریە تێکشکاوەکانیان، کە لەلایەن هەڤاڵانەەوە تەقێنراونەتەوە هێشتا لە لەسەر رێگاکاندان. ناتوانن ئەو پارچانەش کۆ بکەنەوە، بەڵام بەو حاڵەوە لە راگەیاندنەکانی خۆیاندا دەڵێن، گەریلا کۆتایی پێهاتوە، بەڵام لە هەموو شوێنێکدا شوێنەواری چالاکیی گەریلا هەیە. ئەو تۆمۆمبێلە زێرەپۆشانە کە زۆر بڕوایان پێیان هەبوو ئەوە دەیان بینین، کە چۆن لەلایەن گەریلاوە لە بەریەک هەڵدەوەشێن و تێکدەشکێنرێن.
ئەوە روون و لەبەرچاوە، کە کێ لەم جوگرافیایەدا باڵادەستە. بۆ نمونە چەندین چالاکیی نیشانەشکێنی ئەنجامدران. لەبەر ئەو چالاکییانە باری دەروونی سەربازانی دوژمن تێکشکاوە. ئیدی نازانن چۆن گەڵا بۆ شاردنەوەى خۆشیان بەکار بهێنن، چونکی سوودی نییە. تەنها تەکنەلۆژیایان لە دەستدایە و ئەویش بە هۆی ترسی زۆریان لە گەریلا هیچ سوودێکی بۆیان نییە. ئێمە بۆ پراتیکی ساڵی ٢٠٢١ خۆمان ئامادە کردووە. ئێمە دەزانین ساڵێکی زۆر دژوارمان لە بەردەمدایە. لەو ماوەیەدا بەو بەرپرسیارییەوە دەجوڵێینەوە و تێدەکۆشین، کە دەکەوێتە سەر شانمان. ئامانجمان ئەوەیە بە نیشانەشکێنی، سابوتاژ و تاکتیکی جیاجیا گورز لە دوژمن بدەین.
لەو شوێنانەدا، کە دوژمن دەڵێت، 'ئێمە لە گەریلامان سەندووەتەوە و پاکمان کردووەتەوە' رێگانادەین دوژمن هەناسەیەکی ئاسان بدات. ئەگەر لەو شوێنانەشدا بن بە دڵنیاییەوە دەبێت باجی زۆر قورسی بۆ بدەن. لە کوردستان هەر هەنگاوێک بنێن دەبێت باجەکەى بدەن. دەبێت باجەکەى بدەن و بە تێکشکاوی بگەڕێنەوە. ئەگەر نەگەڕێنەوە ئەوە دەبێت بە بەردەوامی باجەکەى بدەن، دەبێت هەموو رۆژێک باجەکەى بدەن. سەربازانی تورک زۆر بە باشی ئەوە دەزانن. راستە دەستیان بە شەڕێک کردووە، بەڵام ناتوانن لێ دەرچن. ئێمەی گەریلاکانی هەپەگە تاوەکو دوا هەناسەمان لە دژی دوژمن شەڕ دەکەین و سەردەکەوین".
ژ.ت