گەریلای یەژاستار زەلال ئاگری بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. هەڵسەنگاندنی گەریلاکەی یەژا ستار بەم جۆرەیە:
"لە سەرەتادا بەبۆنەی ١٥ی ئابەوە پیرۆزبایی لە رێبەری رێبەران رێبەر ئاپۆ و سەرجەم شەهیدان دەکەم.
لە ١٥ی ئابدا یەکەم فیشەک لەپێناو گەلی کورد، لەپێناو ژیانەوە و لە پێناو هەبووندا تەقێنرا. گەلی کوردی لە خەوی مردن بەئاگا هێنایەوە. لەسەر ئەو بنەمایە هەڵوێستی هەڤاڵ عەگید لە بواری ئایدۆلۆژی، هاورێیەتی، سەربازیدا بە راستیش لە کوردستن بۆ هەمووان بووە نمونە. هەمووان بەڵێنێکی لەم جۆرەیان دا، کە جی دەبێت با ببێت، خاوەنداری لەم دۆز و رێبازە دەکەن.
بۆ ئێمەی گەریلاش ١٥ی ئاب بڕوایەکی بەو جۆرەی خوڵقاندووە کە بتوانین رێکخستن پتەو بکەین. بەتایبەتی لە رووی سەربازیدا، لە هونەری سەربازی خۆمان بونیاد بنێین، خۆمان گەورە بکەین. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە سەر ئەم سەردەمە، ئەو بەرخودانەی ئەمڕۆ دەکرێت بە تایبەتی هەڵوێستی جەنگاوەرانی رێبەرایەتی مرۆڤ ناتوانێت لە ١٥ی ئاب، لە رۆحی عەگیدەکان داببرێت. ئەمرۆ بە هەزاران کەس لە چیاکانی کوردستان لە خۆڕاگریدان و دەیانەوێت گورزی گەورە لە دوژمن بوەشێنن.
ئێمە دەڵێن ١ی حوزەیران هەڵمەتی ١٥ی ئابی دووەمینە. بۆ ئێمە واتاکەی ئەمەیە، لە سەر ئەو بنەمایە ئێمە خۆمان بەهێز کرد. وەک چۆن لە ١٥ی ئابدا تا هەڵمەتی ١ی حوزەیران لە رووی سەربازیدا وردبوونەوە هاتەئاراوە، ئەمرۆ راستی گەریلاکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و گەریلای مۆدێرن لە سەنگەرەکانی بەرخوداندا خۆڕاگری دەکەن. ەیانەوێت دوژمنیان لەناو ببەن. لەسەر ئەو بنەمایەش بە بڕیارین، وەک کەسیش ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر ئەم چیایانە خۆڕاگری دەکەین، دەمانەوێت بە دروستی بجەنگین و ئەوەی خاوەنداری لێبکەین میراتی ١٥ی ئابە. لەسەر ئەو بنەمایە جارێکیتر بەڵێن دەدەن، تێچووەکە چی دەبێت با بێت لەمرۆماندا بەردەوام خاوەنداری کە رەنج و هەڵوێستی هەڤاڵ عەگید دەکەین. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار وەک بێریتانەکان شەڕ دەکەین، وەک زیلانەکان لە بواری ئایدۆلۆژیا، لە بواری رێکخستنییەوە بەرخۆدان دەکەین. ئێمە دەبینە خاوەنی پێودانگەکانی عەگید، زیلانەکان، بێریتانەکان، حەقییەکان، کەمالەکان. قوربانیدان و تێچووەکەی چی دەبێت با ببێت، ئێمە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".
هـ . ب