ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه وەدات ده‌میر به‌خاكسپێردرا
گه‌ریلای هه‌په‌گه وەدات ده‌میر كه له گه‌ڤه‌ر له شه‌ڕدا شه‌هیدببوو، له ئیلیح به‌خاكسپێردرا.
گه‌ریلای هه‌په‌گه وەدات ده‌میر كه له گه‌ڤه‌ر له شه‌ڕدا شه‌هیدببوو، له ئیلیح به‌خاكسپێردرا.
ته‌رمی ئه‌ندامی هه‌په‌گه وەدات ده‌یر (سه‌رحه‌د تۆڵهه‌ڵدان) كه له سێی ته‌موزی ٢٠٢١ دا له شه‌ڕێك له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ شه‌هیدببوو، له گوندی گربهرهشكی ئێلیح به‌خاكسپێردرا. بنه‌ماڵه‌كه‌ی دوای ١٠ مانگ ته‌رمه‌كه‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی لێكۆڵینه‌وه و فێركاری ناوچه‌ی وان ناسیه‌وه و گواستیانه‌وه بۆ ئیلیح.
سه‌رباز و پۆلیسه‌كان گونده‌كه‌یان گه‌مارۆدا، نه‌یانهێشت جگه له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه كه‌س به‌شداری له مه‌راسیمی بهخاكسپاردندا بكات. ته‌رمه‌كه به به‌شداری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه به‌خاكسپێردرا. جه‌ماوه‌رێكی زۆریش له‌به‌رده‌م ده‌رگای گۆڕستانه‌كه‌دا وه‌ستابوون.
هـ . ب