ته‌رمی گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار شیلان چه‌لیك به‌خاكسپێردرا

ته‌رمی گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار شیلان چه‌لیك كه‌ له‌ چیای باگۆك شه‌هیدببوو، دوای سێ مانگ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌رگیرا و به‌خاكسپێردرا.

سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ ١١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ له‌ چیای باگۆكی نسێبینی مێردین ده‌ستی به‌ هێرش كردبوو و تا ١٥ی كانونی یه‌كه‌م هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وامببوو. له‌ ئه‌نجامی بۆدومانی ژیای باگۆك شه‌ش گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار شه‌هید ببوون. له‌ ته‌رمه‌كانی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار ده‌نیز ئۆزاك (هیرا) و سیمانور كایا (مه‌سكه‌ن) وه‌رگیرابوونه‌وه‌ و ته‌رمی ٤ گه‌ریلا له‌ گۆڕستانی بێكه‌سان به‌خاكسپێردرابوون. ته‌رمی به‌تول دیلان (دیجله‌) و فاتمه‌ چیچه‌كیش له‌ ماوه‌ی جیاجیا راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كرابوونه‌وه‌ و ته‌رمه‌كان به‌خاكسپێردرابوونه‌وه‌.

ته‌رمی گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار شیلان (نوژیان)یش دوای وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێن، دوێنێ راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه‌. بنه‌ماڵه‌كه‌ ته‌رمی كچه‌كه‌یان دوێنێ به‌شه‌و له‌ گۆڕستانی بێكه‌سانی ئارتوكلو وه‌رگرت و بردیانه‌وه‌ بۆ گوندی كوركا چه‌تۆی ئارتوكلو.

ته‌رمی چیچه‌ك له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ و خزمانیه‌وه‌ له‌ ته‌نیشت ده‌نیز ئۆراك به‌خاكسپێردرا.

هـ . ب