تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە

ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە.

خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەی پرسوسی رحا هێرشیان کردەسەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هاوژینی ئەمینە شەنیاشار و دوو کوڕی کوژران. بەو هۆیەوە ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەی کردووە. تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە.

خانەوادەی شەنیاشار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا وءنەی فادڵ شەنیاشار لە زیندان بڵاوکرایەوە و راگەیەندرا، " دڵەکان کاتێک لە یەک رێگەدان، یەکدەگرن. پێویستە لەسەر رێگەیەک بین کە هەموومان پێکەوە کار بکەین. ئەوەش پێویستە رێگەی دادپەروەری بێت. ئایا ئێوە لەگەڵ ئێمەدان کە پێکەوە وانەیەکی مێژوویی دادپەروەریان فێر بکەین؟ تێکۆشانمان لە ٧٦١مین رۆژدا بەردەوامە."

ف.ق