تۆلهڵدان زیلان: رێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان هێڵی سوورە

تۆلهڵدان زیلان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە) رایگەیاند، هەر جۆرە هەڕەشە و فشاری سەر ڕێبەر ئاپۆ بێ وڵام نامێنێتەوە. ئەگەر ژیانی ڕێبەرمان رووبەرووی مەترسی ببێتەوە، قۆڵایی ستراتیژی تورکیا دەبێتە ئامانجمان."

تۆلهڵدان زیلان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەکانی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی، " هەندێک هەواڵ لەبارەی دۆخی تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی دەوڵەتی تورکدا بڵاودەکرێنەوە. هەموو کەسێک دەزانێت کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گارە لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان شکستێکی گەورەی خوارد. دەوڵەتی فاشیستی تورک نەک تەنها لە رووی سەربازیەوە شکستی هێناوە، بەڵکو لە رووی سیاسی، ئابۆری و دیپلۆماسیشەوە گورزی گەورەی بەرکەوتووە. بۆیەش دەوڵەتی تورک رێبەر ئاپۆ دەکاتە ئامانج."

زیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند، عەبدوللا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هێڵی سوورە و وتی، " ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سووری ئێمەیە. داگیرکەرانی کوردستان و پیلانگێڕان باش دەزانن کە رێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان، گەلی کورد و ئازادیخوازان هێڵی سوورە. لەبەرئەوەش هەر جۆرە هەڕەشە و فشارێک لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بێ وڵام نامێنێتەوە. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت کە بێ ڕێبەرتی ژیان بەڕێوەناچێت. بۆیەش ئێستا داگیرکەر و هێزە پیلانگیڕەکان لە کوردستان رووبەرووی شکست بۆنەتەوە و ئازادیخوازان و گەلی کورد زیاتر نزیکی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دەبنەوە."

زیلان هەروەها ئاماژەی بە فراوانکردنی تێکۆشان بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "رێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان فەرمانن. لەبەرئەوەش هەبوونی گەنجان وابەستەی ژیانی رێبەر ئاپۆیە. لەم چوارچێوەیەدا ئەگەر ژیانی ڕێبەرمان لە هەموو لایەکەوە بکەوێتە مەترسیەوە، قۆڵایی ستراتیکی تورکیا دەبێتە ئامانجمان."

تۆلهەڵدان ژیان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی ئەوەی کرد کە ئێستا زۆر جار لەبارەی ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بانگەشە بڵاوکراونەتەوە و ژیانیان خستوەتە مەترسیەوە وتی، " ئامانجی ئەو سیاسەتە ئاساییکردنی هەموو جۆرە مەترسی و فشارێکە لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و ئازادیخوازان. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە هەڵنەخەڵەتێین و ئەو بانگەشانە وەک هەواڵێکی ئاسایی نەبینین. پێویستە وڵامێکی وشک و لە شوێنی خۆیدا بدەین. هەروەژا گەنجان پێویستە لە هیچ رێکخستن و دەوڵەتێک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نەکەن."

زیلان لە کۆتایی قسەکانیدا بانگی لە گەموو گەنجان و بە تایبەتی گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد کە تا زانیاریەک لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد نەزانرێت لەسەر پێ بن و رانەوەستن. زیلان لە کۆتاییدا وتی، "پێویستە تا زانیاریەک لە سەر دۆخی تەندروستی رێبەر ئاپۆ و چۆنیەتی رووداوەکان ئەم دواییە ئاشکرا نەکرێن، پێویستە هیچ ئازادیخوازێک و گەنجێک دانەنیشێت و دەنگی نارەزایی خۆیان لە هەموو کۆڵانەکان بەرز بکەنەوە. پێویستە گەنجانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بە روحی بەرخۆدان و تێکۆشانی ١٩٩٩ هەستنە سەر پێ و بڕژێنە ناو شەقامەکان. ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ بە واتای ئازادی هەموو گەلان، ئازادیخوازان و گەنجان دێت."

ف.ق