'تەمەنی خۆیان لەپێناو تێکۆشانی ئازادیدا تەرخان کرد'
دایکی ئاشتی پەرێشان ئاکچەلیک کە لە جۆلەمێرگ بە دایکە سیسن دەناسرا، تا دوا ساتی ژیانی بەردەوام بوو لە تێکۆشان.
دایکی ئاشتی پەرێشان ئاکچەلیک کە لە جۆلەمێرگ بە دایکە سیسن دەناسرا، تا دوا ساتی ژیانی بەردەوام بوو لە تێکۆشان.
ناوەندی هەواڵ دایکانی ئاشتی عەدالەت سافالی و پەرێشان ئاکچەلیک کە بەمبەستی وەرگرتنی وتە لە ٣ی ئابدا لە گەڤەرەوە دەچوونە جۆلەمێرگ بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەو رووداوەدا جیهان ئاکچەلیک کوڕی پەرێشان ئاکچەلیکیش گیانی لەدەستدا.
لە کاتی قەدەغەی هاتوو لە شارەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥دا، کوڕێکی پەرێشان ئاکچەلیک لە نسێبین، کچێکیشی لە گەڤەر شەهید ببوون. پەرێشان ئاکچەلیک تێکۆشان لە پێناو ئاشتی وەک میرات لە دوای خۆی جێهێشت. خوشکەزای ئاکچەلیک حوسرەت ئاکچەلیک باسی لەوەکرد کە پوری تەمەنی بە ئاشتی بەخشیوە.
تێکۆشانی پەرێشان ئاکچەلیک دوای ئەوە دەستیپێکرد کە لە نەوەداندا برایەکی بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد. پەرێشان ئاکچەلیک دواتر هاوسەرگیری کرد و پێنج کچ و دوو کوڕی هێنایە دنیاوە. کچەکەی بە ناوی ئەڤین ئاکچەلیک (نودا گەڤەر) ساڵی ٢٠٠٨ و کوڕە گەورەکەشی بە ناوی کاژین ئاکچەلیک (باز مۆردەم) پێنج ساڵ دواتر بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. ئەڤین ئاکچەلیک لە گەڤەر و کاژین ئاکچەلیکیش لە نسێبین لە شەڕدا شەهید بوون. پەرێشان ئاکچەلیک بۆ ئەوەی بتوانێت تەرمی کچەکەی وەربگرێتەوە زۆر بەرخودانی کرد، لە ئەنجامدا تەرمی کچەکەی وەرگرتەوە و لە زێدی خۆی بە خاکی سپارد. پەرێشان ئاکچەلیک لە مەراسیمی بە خاکسپارندنی تەرمی کچەکەی وتی، "ئەوەی کە ئەڤین شەهید کراوە و لە لایەن دەوڵەتەوە جەستەی پارچەپارچەکراوە بەلای منەوە ئازارێکی بەسوێیە، بەڵام من رازی یم ئەم تێکۆشانە بە نیوە ناچڵی بمێنێتەوە". بەم جۆرە بەڵێنی دا کە تێکۆشانی کچەکە لەو شوێنەی کە وەستاوە، درێژە پێبدات.
هێشتا دوو مانگ بە سەر شەهیدبوونی کچەکەیدا تێپەڕ نەبببوو کە پەرێشان لە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ دا بیستی کە کوڕەکەشی شەهیدبووە. تەرمی کوڕەکەی لە مێردینەوە هێنایەوە و لە زێدی خۆی لە تەنیشت کچەکەی بەخاکی سپارد. سەعید ئاکچەلیک باوکی ئەو خێزانە دوای شەهیدبوونی دوو رۆڵەی تووشی شێرپەنجەبوو و ساڵی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد. پەرێشان ئاکچەلیک هاوسرەکەشی لە تەنیشت منداڵەکانیانەوە بە خاکسپارد و لەپێناو ئاشتییەکی شکۆمەندانەدا دەستی بە تێکۆشان کرد. تاکە داواکاری پەرێشان ئاکچەلیک ئەوەبوو کە لە تەنیشت رۆڵەکانی بە خاکبسپێردرێت. لەگەڵ جیهان ئاکچەلیکی کوڕی کە ئەویش لەو رووداوەی هاتووچۆدا ژیانی لەدەستدا، لەلای گۆڕی کچ و و کوڕەکەیەوە بەخاکسپێردرا.
'تەمەنی لە ناو تێکۆشاندا تێپەڕبوو'
حوسرەت ئاکچەلیک خوشکەزای پەرێشان ئاکچەلیک باسی لەوەکرد کە پوری ئەو بەردەوام لە پێناو ئاشتیدا تێکۆشاوە، پەرێشان ئاکچەلیک دوای ئەوەی دوو منداڵی شەهیدبوون تەمەنی خۆیشی بۆ تێکۆشان تەرخان کرد. حوسرەت ئاکچەلیک رایگەیاند کە پوری لە گەڤەر و جۆلەمێرگ زۆر خۆشەویست بووە و وتی، "لەپێناو ئاشتیدا چ کار یاخود چالاکییەک هەبوایە، پورم بەردەوام لەوێ دەبوو. دەوڵەت گوشاری زۆری خستبووەسەریان، پێمان وت کە بچنە ئەوروپا، بەڵام نەچوون. وتیان دەست لە تێکۆشان و وڵاتەکەمان هەڵناگرین و ناچینە هیچ شوێنێک".
حوسرەت ئاکچەلیک لە درێژەدا وتی، "کەسێکی زۆر تێکۆشەر بوو. یەک ئامانجی هەبوو، ئەویش چەپساندنی ئاشتی بوو. لەوپێناوەشدا بەردەوام تێدەکۆشا. لە تێکۆشانیدا لەپێناو ئاشتی لەگەڵ دایکی ئاشتی عەدالەت سافالی و کوڕەکەی جیهان ئاکچەلیک لە رووداوی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا. پورم تەمەنی بەو رێبازە بەخشی و لە سەر ئەو رێبازە ژیانی خۆی بەخت کرد. وەک بنەماڵەکەمان خاوەنداری لەو تێکۆشانە دەکەین و زیاتر بەرەوپێشی دەبەین".
'هەرگیز هەناوی بۆ دواوە نەنا'
خزمی پەرێشان ئاکچەلیک و دایکی ئاشتی ئامینە ئانگوداریش باسی لەوەکرد کە دایکی ئاشتی پەرێشان ئاکچەلیک سەرباری ئەوەی دڵی پڕ ئێش و خەفەت بوو، بەڵام هەرگیز یەک هەنگاو لە تێکۆشانی ئاشتی پاشەکشێی نەکرد و وتی، "بەردەوام گوشاری دەوڵەتی لەسەر بوو. لە کاتی قەدەغەی هاتوودا ماڵەکەی سوتێنرا، وێران کرا، هیجی بۆ نەمایەوە. سەرەڕای ئەوەش سەر لە نوێ خۆی گرتەوە و هەڵسایەوە سەرپێ و سەرلەنوێ ماڵەکەی دروست کردەوە. دوایین جاریش بۆ ئەوەی وتەی لێوەربگیرێت بانگهێشت کرا. دوای ئەوەی رۆیشت و وتەی لێوەرگیرا، لە گەڕانەوەدا لەگەڵ کوڕەکەی بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا. تا دوا ساتی ژیانی لە ژێر گوشاردابوو، بەڵام هەرگیز هەنگاوی بۆ دواوە نەنا و خۆڕاگری کرد".
'بەردەوام لەگەڵ گەلەکەیدابوو'
هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەی گەڤەر حەلیمە سوەر باسی لەوەکرد کە نزیکەی ٨ ساڵ دەبوو پەرێشان ئاکچەلیکی دەناسی و وتی، "لەناو کار و خەباتدا بەردەوام لەگەڵ دایکی ئاشتی پەرێشان ئاکچەلیک پێکەوە بووین. دایکێکی رەنجدەر بوو بەردەوام لەناو کار و خەباتدا بوو. چی لەبارەیەوە بڵێم کەمە. هەرگیز دەستبەرداری میراتی تێکۆشانی ئەو نابین. ئێمە زیاتر زیاتر بەرەوپێشی دەبەین. خەڵکی گەڤەر تێکۆشان و رەنجی دایکە پەرێشان هەرگیز لەبیرناکات. هەموو کات و لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ گەلەکەی بوو. تا دواساتەکانی ژیانی بەردەوام لە تێکۆشاندابوو".
هـ . ب