تەرمی ٢ گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلاکانی هەپەگە دڵگەش زیلان گۆزەڕەش و مەروان وان بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلاکانی هەپەگە دڵگەش زیلان گۆزەڕەش (فەرهاد ئاکدەنیز) و مەروان وان (موحتەرەم کۆچ) کە ٢٦ ی ئاب لە شەڕێکدا لە گوندێکی بامیدان لە گوندی هێلینی ناوچەی فارقین لە ئامەد شەهیدبوون، بەخاکسپێردرا.

تەرمی ئاکدەنیز لە گۆڕستانێکی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ، تەرمی کۆچ لە گۆڕستانی کارشیاکی ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم بەخاکسپێردرا.

ڕێگەنەدرا ئەرکی ئایینی هەردوو تەرمەکە بەڕێوەبچێت. بێجگە لە مەلاکان ڕێگەنەدرا کەس بەشداری مەراسیمەکە بێت. تەرمی هەردوو گەریلا دوێنێ ئێوارە لەنێو گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا.