تەرمی ٣ شەهیدی بەستا رادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە

تەرمی ٣ شەهیدی گەریلای یەژەئاستار کە لە هەرێمی بەستا شەهید ببوون، رادەستی خانەوادەکانیان کرایەوە.

لە هەرێمی بەستای شڕنەخ ٢٢ی کانونی دووەم لە شەڕی نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای داگیرکەری تورکدا، گوڵناز ئوجال، حەمدیە تەکبیداک و لەیلا سائین گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەهید بوون. تەرمی شەهیدان لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی شڕنەخ دادەگیران. خانەوادەکان تەرمی ڕۆڵەکانیان لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەکە بینی.

دواتر تەرمی ئوجال و تەکبیداک رەوانەی وان کرانەوە و تەرمی سائینیش رەوانەی سێرت کرانەوە.

راگەیەندرا کە تەرمی ٣ گەریلاکەی یەژەئاستار تاوەکو ئێستا لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەکانی ئەو دوو شارەن.

ف.ق