تەرمی دوو لە شەهیدەکانی دژەتیرۆر لە کەرکوک و سلێمانی بە خاکسپێردران

تەرمی هیوا قادر حەسەن و ئیڤان عەدنان کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، لە کەرکوک و سلێمانی بە خاکسپێردران.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەتی لە سلێمانی بۆردومان کردبوو و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان شەهیدبوون.

تەرمی شەهید هیوا قادر حەسەن بەمەبەستی بەخاکسپاردنی لە سلێمانیەوە گواسترایەوە بۆ کەرکوک، تەرمی هیوا سەرەتا برایەوە بۆ ماڵەکەیان لە گەڕەکی ئازادی و لەوێشەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی رێوڕەسمی ئایینی گواسترایەوە بۆ مزگەوتی گەڕەکەکە.

دوابەدوای مەراسیمی ئایینی و نوێژکردن لە سەر تەرمەکە کە بە بەشداری بنەماڵەی سەهید، کاربەدەستانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بەڕێوەچوو، تەرمەکە لە گۆڕستانی شارەکە بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهید ئیڤان عەدنانیش لە گۆڕستانی عەواڵی شاری سلێمانی بە خاکسپێردرا.

هـ . ب