تەرمی گەریلا شەهیدەکەى چیای باگۆک لە مێردین بە خاک سپێردرا

گەریلای هەپەگە عیسمەت بیلگیچ (رۆستەم میدیات) لە بەرزاییەکانی چیای باگۆک لە ناوچەى نسێبینی مێردین لە کۆتایی مانگی ئاداردا لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر شەهید بوو بوو، تەرمەکەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرایەوە و بە خاکسپێردرا.

گەریلای هەپەگە عیسمەت بیلگیچ لە ٣٠ی ئاداردا لە شەڕدا لە چیای باگۆک شەهید بوو بوو. تەرمەکەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە پزیشکیی دادی نەخۆشخانەى حکومیی مێردین وەرگیرایەوە.

بنەماڵەکەى لە ٥ی نیساندا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان رۆیشتن بۆ پزیشکیی داد، بەڵام لەسەر بنەمای میزاجی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک تاوەکو نیوەشەو راگیران و تەرمەکەیان رادەست نەکرایەوە.

لە دوای نیوە شەو تەرمەکەیان رادەستی بنەماڵەکەى کرد و دوای ئەوەش بنەماڵەکەى لە گۆڕستانی میدیات تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان بە خاکسپارد.

گەریلاکی تر بە ناوی تەیوب چام، کە لە ٣٠ی ئاداردا لە چیای باگۆک شەهید بوو بوو، تەرمی ئەو گەریلایە لە رۆژی ١ی نیسان لە ناوچەى قۆسەری مێردین بە خاک سپێردرا. جگە لە چام و بیلگیچ تەرمی ٣ کەسی تر لە پزیشکی داد راگیراون.

ژ.ت