تەرمی گەریلای هەپەگە دوای چەند مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
تەرمی گەریلای هەپەگە، باهۆز چیا کە ٢ ی گوڵان لە نسێبین شەهید بوو، هەرچەن بنەماڵەکەی تەرمەکەیان ناسیەوە، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا، ٤ مانگ دوای ئەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە، باهۆز چیا کە ٢ ی گوڵان لە نسێبین شەهید بوو، هەرچەن بنەماڵەکەی تەرمەکەیان ناسیەوە، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا، ٤ مانگ دوای ئەوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
تەرمی گەریلای ئازادی کوردستان باهۆز چیا (ئەردال مارانگۆز) کە لە شەڕی دەوڵەتی تورک لە باگۆک شەهید بوو، ٤ مانگ دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. هەرچەن بنەماڵەکەی تەرمەکەیان ناسیەوە، بەڵام بەهۆی دەرنەکەوتنی ئەنجامی DNA، تەرمی چیا لە جێگەی بێکەسان لە گۆڕستانی کامۆر لە شارەکە لە ناوچەی ئەرتوکلو بەخاکسپێردرا، پاش دەرکەوتنی ئەنجامی DNA ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
بنەماڵەکە بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی سەرلەبەیانی لە وانەوە هاتنە مێردین. بنەماڵەکەی کاروباری وەرگرتنی تەرمەکەیان تەواوکرد، بەڵام چەند کاتژمێرێک ڕاگیران و تەرمەکەیان ڕادەست نەکرا.
لەگەڵ ڕۆژئاوا بوون، ئینجا تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە، پاشان گەڕانەوە بۆ وان لەپێناو بەخاکسپاردنی تەرمەکە.