تەرمی گەریلای هەپەگە ئاروین حسێنی بەخاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە ئاروین حسێنی (دڵسۆز گابار) کە لە شڕنەخ شەهیدببوو، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا.
گەریلای هەپەگە ئاروین حسێنی (دڵسۆز گابار) کە لە شڕنەخ شەهیدببوو، لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردرا.
لە هێرشێکی داگیرکەریدا لە ٢١ی حوزەیران لە دەوروبەری ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سەربازی سوپای تورکی داگیرکەردا شەڕ هاتە ئاراوە و گەریلاکانی هەپەگە بەسری جین (بروسک کاتۆ)، سەفەر تەمەل (رۆستەم چەکدار کاتۆ)، یڵماز سالا (کاموران گەڤەر) و ئاروین حسێنی (دڵسۆز گابار) شەهیدببوون.
تەرمی گەریلای هەپەگە ئاروین حسێنی کە گواسترابووەوە بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەخ، دوای ٢٠ رۆژ لە گۆڕستانی بێکەسانی شڕنەخ بەخاکسپێردرا. زانرا کە بنەماڵەی حسێنی کە نیشتەجێی هەڕێمی شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستانن، لەبەر کێشەی پاسپۆرت نەیانتوانیوە تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە.
تەرمی بەسری جین لە ناوچەی سلۆپی، تەرمی سەفەر تەمەل لە گوندی سەتکاری ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ و تەرمی یڵماز سالا لە گوندی هێرمیەی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ لە کاتی جیاجیادا بەخاکسپێردراون.
هـ. ب