تەرمی گەریلایەکی یەژاستار بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار، غوربەت کایماز کە لە شەڕێکی دژی سوپای تورک شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار، غوربەت کایماز کە لە شەڕێکی دژی سوپای تورک شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار، غوربەت کایماز، کە لە ناوچەی خیزانی بەدلیس لە شەڕی دژی سوپای تورک شەهید بوو، لە سێرت بەخاک سپێردرا.
بنەماڵەی کایماز کە فەرماندەیی جەندرمەی بەدلیس لەڕێگەی تەلەفۆنەوە سۆراغی کردن، گەیشتنە بەدلیس. بنەماڵەکە چوونە نەخۆشخانەی حکومی بەدلیس و لەوێ تەرمی غوربەت کایمازیان ناسییەوە، پشکنینی DNA پشتڕاستی کردەوە.
بنەماڵەکە دەمەو ئێوارە تەرمەکەیان هێنایەوە بۆ سێرت، پۆلیس گەمارۆی گۆڕستانەکەیان دا و نەیانهێشت سرووتە ئایینییەکان جێبەجێ بکرێن و مەلا بێتە سەر گۆڕەکەی.
پۆلیس تەنها ڕێگەی دا ١٠ کەس لە بنەماڵەکەی بێنە سەر گۆڕەکە و داخوازی شۆردنی تەرمەکەشیان ڕەتکردەوە. پاشان، بنەماڵەی کایماز، تەرمەکەیان بەخاک سپارد.