تەرمی عەلی قازی لە کەلار بەخاکسپێردرا

لەگۆڕستانی کەلاری کۆن، تەرمی عەلی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، لەمەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا و تاجە گۆڵینەی حزب و لایەنە سیاسیەکان وکەسایەتیەکانی و فەرمانگە حکومیەکان لەسەر گڵکۆکەی دانرا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕو، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، تەرمی عەلی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، لەمەراسیمێکی تایبەتدا، لەگۆڕستانی کەلاری کۆن لەتەنیشت مریەمی خوشکی بەخاک سپێردرا. 

ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمێکی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە کردبوو، دوای گەیشتنی تەرمی ناوبراو لە مزگەوتی سەردار بەگی جاف لەگەڕەکی کەلاری کۆن نوێژی لەسەر کرا و دواتر بەڕێکرا بۆ گۆڕستان .

دوای گەیشتنی تەرمەکە بەگۆڕستانی کەلاری کۆن لەنێو پێشوازی جەماوەرێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە وسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و سەرۆک و نوێنەری بەشێک لەحیزبە سیاسیەکان وبەرپرسی فەرمانگە حکومیەکان وخانەوادە وکەس و کاری ، تەرمەکەی بەکاتی بەخاکسپێردرا.

ف.ق