تەرمی شەهید بەرفین ڕێباز لە سلێمانی بەخاک سپێردرا

دوای ئەوەی تەرمی شەهید بەرفین ڕێباز، گەریلای یەژاستار بە مەراسیمێک گەیشتەوە شاری سلێمانی شەوی رابردوو، بەشکۆوە تەرمەکەی بەخاک سێردرا و تاجە گوڵینە سەر مەزارەکەی دانرا.

تەرمی گەریلای یەژاستار سارا ئەحمەد، ناسراو بە هەڤاڵ بەرفین ڕێباز، لە گۆڕستانی قڕگەی نوێ لە شاری سلێمانی، بەشکۆوە بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی شەهید سارا ئەحمەد، ناسراو بە هەڤاڵ بەرفین ڕێبازدا، هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڕێ و هاوخەباتانی شەهید و خانەوادەی شەهید و نوێنەرایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک ئامادەبوون.

ف.ق