تەرمی تەحسین ئاسان گەریلای شەهیدی هەپەگە بە خاکسپێردرا

تەرمی تەحسین ئاسان گەریلای شەهیدی هەپەگە، کە لە شەڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی بەدلیس دا شەهید بوو بوو لە گۆڕستانی شێخ حەسەن لە شرنەخ بە خاکسپێردرا. هێزەکانی دەوڵەتی تورک رێگایان نەدا فەریزەی ئایینی بۆ بەخاکسپاردنەکە ئەنجامبدرێت.

تەرمی تەحسین ئاسان گەریلای شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، کە لە شەڕ لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچە شاخاوییەکانی بەدلیس دا شەهید بوو، بە خاک سپێردرا.

بنەماڵەى ئاسان پێرێ رۆیشتبوون بۆ بەدلیس و تەرمی رۆڵەکەیان وەرگرتبووە.

پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک رێگایان نەدا تەرمەکە بشۆدرێت و نوێژی لەسەر بکرێت.

بنەماڵەی ئاسان لە ژێر گەمارۆی پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک دا تەرمی تەحسین ئاسانی شەهیدیان لە گۆڕستانی شیخ حەسەن لە ناو ناوەندی شرنەخ دا بە خاکسپارد.

ژ.ت