تەرمی تومەن کە لە نسێبین شەهیدببوو دوای ٧ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە

تەرمی وەقاس تومەن کە لەنێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە کاتێکدا لەبەرامبەر تیرۆری دەوڵەت خۆڕاگری کردبوو، شەهیدکرابوو، دوای ٧ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

تەرمی وەقاس تومەن کە لە قۆناگی قەدەغەی هاتووچۆدا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥بۆ ٢٠١٦ لە ناوچەی نسێبینی مێردین شەهید ببوو، دوای ٧ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

تەرمی تومەن کە لە ئایاری ٢٠١٦ دا شەهیدببوو، لە گۆڕستانی بێ کەسانی ئامەد بەخاکسپێردرابوو. پۆلیسەکان پەیوەندییان بە بنەماڵەی تومەنەوە کرد و ئاگاداریان کردنەوە کە دەتوانن تەرمەکە وەربگرنەوە. بنەماڵەی تومەن بەوهۆیەوە چوونە ئامەد و تەرمی رۆڵەکەیان وەرگرتوە.

راگەیەندرا کە تەرمی تومەن لە گوندی ئاریانی ناوچەی بێرەجوکی رحا بەخاکدەسپێردرێتەوە.

هـ . ب