ئایدن شیمشەک (عەگید بسمل) لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢١دا لە شەڕێکدا لە ناوچەى لیجەى ئامەد شەهید بوو.
تەرمی شەهید عەگید ٤٥ رۆژ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی گازی یاشارگیل راگیرابوو و ئەمڕۆ رادەستی بنەماڵەکەى کرا.
بنەماڵەکەى تەرمەکەیان بردەوە بۆ گوندی کۆپەکلی لە بسمل و خواستیان لەوێ بە خاکی بسپێرین، بەڵام جەندرمەکانی دەوڵەتی تورک رێگایان پێ نەدان. بەهۆی ئەو رێگرییەوە بنەماڵەکەى تەرمی ئەو ڕۆڵە شەهیدەی ئازادیی کوردستانیان برد بۆ گۆڕستانی دارلیای سەروو و لەوێ بە خاکیان سپارد.
ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی شەهید عەگید بوون و دوای جێبەجێکردنی کاروبارە ئایینییەکان تەرمەکەیان بە خاکسپارد.
ژ.ت