تەرمی زەینەب دایان گەریلای یەژاستار بەخاکسپێردرا

تەرمی زەینەب دایان (رۆژدا) گەریلای یەژاستار کە لە شەڕی هەرێمی بەستای شڕنەخدا شەهید ببوو، لە سێرت بەخاکسپێردرا.

تەرمی زەینەب دایان (رۆژدا) گەریلای یەژاستار کە لە شەڕی هەرێمی بەستای شڕنەخدا لە بەرانبەر سوپای داگیرکەری تورک شەهید ببوو، لە سێرت بەخاکسپێردرا.

لە ئەنجامی سەردانی خانەوادەی دایان بۆ داواکاری کۆماری شڕنەخدا، تەرمی شەهید زەینەب دایان وەرگیرایەوە و بۆ سێرت گواسترایەوە.

دوای ئەرکە ئایینیەکان ، تەرمی شەهید زەینەب دایان لە گۆڕستانی شێخ مووسا لە سێرت بەخاکسپێردرا.

پۆلیس بە تەنها رێگەی بە ٤ کەسدا بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن و گۆڕستانەکەیان گەمارۆدا.

ف.ق