تەرمی عەزیزمحەمەد رەسوڵ کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهیدببوو بەخاکسپێردرا

عەزیز محەمەد رەسوڵ کە لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید ببوو، لە گوندی قەشان بەخاکسپێردرا.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە نزیک چیای ئاسۆس لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە شارباژێڕی سلێمانی، گروپێکی مەدەنیان بۆردومان کردبوو. لە بۆردومانەکەدا هاوڵاتییەک بە ناوی عەزیز محەمەد رەسوڵ ژیانی لەدەستدابوو و ٥ هاوڵاتیش بریندارببوون.

دوای رووداوەکە بە هۆی جموجۆڵی فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە، هاوڵاتیان نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە شوێنی رووداوەکە. دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر، خەڵکی گوندەکە خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەکە و ئەو هاوڵاتیەی ژیانی لەدەست داوە و کەسانی بریندار گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. درەنگانی شەوی رابردوو دوای کاروباری ئایینی، تەرمی عەزیز محەمەد لە گوندی قەشانی شارۆچکەی شارباژێڕ بەخاکسپێردرا.

لە هێرشەکەدا محەمەد قادر ئاغا، کوێخا محەمەد عەلی، زانا محەمەد عەلی، سەعید محەمەد رەسوڵ و ساڵح قادر برینداربوون.

هـ . ب